حکومەتی هەرێم: داوایەك ئاراستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند:" شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە و پروپاگەندەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەش دوورە لە راستییەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوكه‌دا هاتووه‌:" ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژییانە دووبارە دەکاتەوە و بێدەنگی کومەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، رێگه‌خۆشکەر دەبێت بۆ بەردەوامیی ئەم جۆرە تاوانانە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران:

سەبارەت بە هێرشی ترسنۆکانەی بەرەبەیانی رۆژی 2022/3/13ی سەر هەولێر، کە گوایە بە پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی نزیك کونسوڵخانەی ئەمه‌ریکا بووە، رایدەگەیەنین شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە و پروپاگەندەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەش دوورە لە راستییەوە.

ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژیانە دووبارە دەکاتەوە و بێدەنگی کومەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، رێگه‌خۆشکەر دەبێت بۆ بەردەوامیی ئەم جۆرە تاوانانە.

داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمه‌ریکا و یەکێتی ئەوروپا و جامعەی عەرەبی و حکومەت و پەرلەمانی عێراق و حکومەتی ئێران دەکەین، بەپەلە لێکوڵینەوە لەم هێرش و تۆمەتە بێ بنەمایانە بکەن و سەردانی شوێنی بە ئامانجکراو بکەن و راستیيەکان بر رای گشتی جیهان ئاشکرا بکەن و هەڵوێستی توند بەرامبەر بەم هێرشانە بگرنەبەر.

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار