وەزارتی پێشمەرگە لەبارەی هێرشە موشەكیەكەی هەولێر راگەیاندراوێكی بلاوكردەوە
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" هێرشەکە ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرایه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری و پێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه".
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە موشەکییەکانی سەر شاری هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" وەزارەت سه‌ركۆنه‌ی توندی ئه‌و په‌لامار و ده‌ستدرێژیانه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كات.
وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستووەتەروو، "دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌مه ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرایه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری و پێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه."
هاوکات جەختیش دەکاتەوە لەوەی، په‌لامار و هێرشی له‌و شێوه‌یه، ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان لاواز ناكات و به ئیراده‌ی پۆڵاینی پێشمه‌رگانه‌وه رووبه‌ڕوی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌بنه‌وه.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، خوازیاری پاراستنی ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه‌یه، خه‌باتیشی بۆ به‌رگریكردنه له خاك و خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه وداوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ ده‌كه‌ین، كاری جددی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و په‌لامار و هه‌ڕه‌شانه."
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوەکەیدا باسی لەوەشکردووە، "نیگه‌رانین به رووداو و په‌لاماری له‌و شێوه‌یه، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانان و دۆستانمان بكرێت، به‌هێرش و په‌لاماری سه‌ر پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانی ده‌زانین، هێزی پێشمه‌رگه له‌هه‌رێم، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كان و سوپای عێراق ئه‌ركی لەپێشینەی ئێستایان روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش و راوه‌دوونان و تێكشكاندنیانه".
دڵنیاییش دەدات لەوەی، "سه‌لامه‌تی و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم، به‌ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین، له‌و ئه‌ركه‌ش درێخی ناكه‌ین".
شەوی رابردوو 12 مووشەکی بالیستیکی لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ئاراستەی شاری ھەولێر کران کە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە. پاشنیوەرۆی ئەمرۆش، سوپاسی پاسدارانی ئیران بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.
