وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەوە رونكردەوە دەدات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان راگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "به‌ پێویستی ده‌زانین سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران دڵنیابكه‌ینه‌وه‌ كه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ته‌نانه‌ت له‌ رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزیش به‌رده‌وام ده‌بێت"

وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەش دەدات، خشته‌ی مووچەی وەزارەتەکانی دیکە کە دابەشنەکراون،‌ له‌ پێگه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌ت رۆژانه‌ بڵاوده‌كه‌نەوە.

لە کۆبوونەوەی رۆژی 5-3-2022 ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی کرد کە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی 2022 بکرێت، بەبێ لێبڕین.

لە 10ی ئەم مانگەوە دەست بەدابەشكردنی موچە كراو و تائێستا تەنیا وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكانی سەر بە وەزارەتەكە موچەی وەرگرتووە.

لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچە خۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن. حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار