پارێزگاری هەولێر: بنکە و کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە زۆر وڵات بونیان هەیە
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ماوەی 50ساڵە دەنگۆی بنکەی بونی مۆساد بڵاودەکرێنەوە، بەڵام ئەوانە هەموی ناراستن و هیچ بنکەیەکی مۆساد لە هەولێر بونی نییە، بەڵام بنکە و کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە زۆر وڵات بونیان هەیە".
ئاشکراشیکرد، پێویستە عێراق هەڵوێستی هەبێت و سەروەری خاکەکەی بپارێزێت، چونکە وڵاتێک سەروەری وڵاتێکی دیکەی پێشێل کردوە و موشەکبارانی کردوە بەبێ هیچ هۆکارێک.
هاوكات رۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگی ئیسرائیل ده‌نگۆكانی ئێران ره‌تده‌كاته‌وه و دەڵێت:" به خودای مو‌سا، ئه‌گه‌ر موساد بنكه‌ی له هه‌ولێری كوردستان هه‌بوایه، سوپای پاسداران نه‌یده‌وێرا بۆردومانی بكات".
ئیدی كۆهین، رۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگی ئیسرائیل ده‌نگۆكانی ئێران ره‌تده‌كاته‌وه كه گوایه به موشه‌كه‌كانیان، بنكه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرئیلیان له هه‌ولێر كردوه‌ته ئامانج.
كۆهین له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویه‌تی: "به خودای مو‌سا، ئه‌گه‌ر موساد بنكه‌ی له هه‌ولێری كوردستان هه‌بوایه، سوپای پاسداران نه‌یده‌وێرا بۆردومانی بكات".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه كه دوای هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی سه‌ر هه‌ولێر، سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند كه به‌رپرسن له‌و هێرشه و ئامانجیان وه‌شاندنی گورز بوه له‌و بنكانه‌ی كه ئیسرئیل له هه‌ولێر هه‌یه‌تی.
