ئێران هۆشداری دەداتە عێراق

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند:" بەر لە هێرشەکەی سەر هەولێر، چەند جارێک هۆشداریمان دابووە عیراق کە خاکی وڵاتەکەیان لە لایەن لایەنی سێیەمەوە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکەمان بەکارنەهێندرێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری ئەلعەرەبییە، سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، "بەر لە هێرشەکان چەند جارێک هۆشداریمان داوە بە حکومەتی عیراق بۆ ئەوەی رێگربێت لایەنی دەرەکی خاکەکەیان بەکاربهێنێت لە دژی ئێمە."
خەتیبزادە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر جۆرە هێرشێکیش لە لایەن ئیسرائیل و سەهیۆنییەکانەوە دژی وڵاتەکەمان بکرێت، بە توندترین شێوە بەرپەرچی دەدەینەوە.
ئهمهش لهكاتێكدایه كه دوای هێرشهكهی شهوی رابردوی سهر ههولێر، سوپای پاسدارانی ئێران رایگهیاند كه بهرپرسن لهو هێرشه و ئامانجیان وهشاندنی گورز بوه لهو بنكانهی كه ئیسرئیل له ههولێر ههیهتی.
