وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: لەگەڵ مەسرور بارزانی باسمان لە یەکڕیزیی کورد کرد
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفونییەكەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، دەڵێت:" لەگەڵ مەسرور بارزانی تاوتوێی یەکڕیزی و یەکگرتوویی کورد و پێویستیی پێکهێنانی حکومەتێکمان کرد کە عێراقییەکان و خاکەکەیان بپارێزێت".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بلینکن دەڵێت:"پاڵپشتیی خۆم دەربڕی بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێرانم کرد بۆسەر هەولێر کە پێشێلی سەروەریی عێراقە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە: " لەگەڵ مەسرور بارزانی تاوتوێی یەکڕیزی و یەکگرتوویی کورد و پێویستیی پێکهێنانی حکومەتێکمان کرد کە عێراقییەکان و خاکەکەیان بپارێزێت".
لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەوە پێشتر مەسرور بارزانی رایگەیاند، "هاوڕابووین کە ئەم هێرشە تیرۆریستییە، پێشێلکاریيەکی زەقی سەروەریی عێراقە".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا "جەختی لەسەر پێویستیی رووبەڕووبوونەوەی ئەو دەنگۆ و بانگەشە ناڕاستانە كردەوە کە لەم ساڵانەی دواییدا بڵاودەکرێنەوە و دەکرێنە پاساو بۆ هێرشکردنە سەر هەولێر".
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 13-03-2022 بە 12 مووشەک هێرشکرایە سەر هەولێر و سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لەئەستۆگرت و لەبارەی هۆکاری هێرشەکەوە ئاماژەی بەوە دا، "لە ئەنجامی تاوانەکانی ئەمدواییەی رژێمی ساختەی زایۆنی و راگەیاندنی پێشتر بەوەی کە ئەو تاوانانە بێ وەڵام نامێننەوە.
