هەڤاڵ ئەبوبەكر: روسیا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە سلێمانی دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

کونسوڵی گشتی روسیا لە هەولێر پەیامێکی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی دەکات و رایگەیاند:" هیوادارین ئەم بۆنە پڕ شکۆیە ببێتە هەوێنی خێر و خۆشی و ئارامی و تەبایی سەقامگیری بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و کۆماری عێراق". 

هەر لەنوسراوەکەدا هاتوە، ئاواتەخوازین ساڵی تازە بۆ هەمو خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەڕێزتان ببێتە ساڵێکی پڕ سەرکەوتن و دەستکەوتەکان.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە تۆری كۆمەڵایەتی تایبەتی خۆی وێنەی نوسراوەكەی كۆنسلوڵخانەی روسیای بڵاوكردۆتەوە و نوسیویەتی :" روسیا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە سلێمنی دەكات".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار