سەرۆکی هەرێم: سەردانەکەی مستەفا کازمی پاڵپشتییەکی بەهێزە بۆ کوردستان
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" سەردانەکەی مستەفا کازمی دەرخەری پاڵپشتییەکی بەهێزە بۆ کوردستان".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان تویتێکی لەبارەی سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەولێر بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "خۆشحاڵ بووم بە پێشوازیکردنی هاوڕێم و سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی و وەفدەكەی بۆ هەولێر. سەردانەکەی کە رۆژێک دوای هێرشە ترسنۆکانەکە هات بۆسەر پایتەختەکەمان، دەرخەری پاڵپشتییەکی بەهێزە بۆ کوردستان".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا نووسیویەتی، "لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان کار دەکەین بۆ رێگەگرتن لە پێشێلکاریی زیاتری سەروەریی عێراق".

بابهتی پهیوهندیدار