ئامانجی ئێستای روسیا بنكە سەربازییەكانە

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى 

لە ئێستادا پلانی روسیا بە ئامانجكردنی بنكە سەربازییەكانی ئۆكرانیایە تا بتوانن لەروی چەك و تەقەمەنی وورەی سەربازەكانەوە كاریگەریان هەبێت،  وەزارەتی بەرگریی روسیا دەڵێت:" ئەو شوێنەی کردوومانەتە ئامانج شوێنی راهێنانکردن بووە بەو چەکدارانەی لە وڵاتانی دیکەوە چوونەتە ئۆكرانیا بۆئەوەی دژی هێزەکانی روسیا شەڕبکەن".

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت "بە 30 مووشەک یەک ناوچەی لڤیڤ کرایە ئامانج. لە ئەنجامدا 35 کەس کوژران و 134 کەسی دیکە بریندار بوون. هیچ شتێکی ئەوتۆ لەوێ نییە کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر خاکی رووسیا. سنوورەکانی ناتۆش 20 کیلۆمەتر لەوێوە دوورن."

وەزارەتی بەرگریی رووسیا دەڵێت، ئەو شوێنەی کردوویانەتە ئامانج شوێنی راهێنانکردن بووە بەو چەکدارانەی لە وڵاتانی دیکەوە چوونەتە ئۆکراینا بۆئەوەی دژی هێزەکانی رووسیا شەڕبکەن.

ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی روسیا وتی "رژێمی کیێڤ لەم بنکەیەدا ناوەندێکی راهێنان و هاوئاهەنگی بۆ بە کرێگیراوی دەرەکی کردووەتەوە پێش ئەوەی دژی روسیا شەڕیان پێبکات. هێرشەکەمان سەروو 180 بە کرێگیراوی دەرەکی کوشتووە. ئەمە چارەنووسی هەموو بەکرێگیراوێک دەبێت کە دەچێتە ئۆكرانیا." 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار