ئەمساڵ حكومەت هەموو گەنمی جوتیاران وەردەگرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

بەرپرسی کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی دانەوێڵەی عێراق رایگەیاند:"  بڕیاریان داوە بڕی تەواوی ئەو گەنمەی لە هەولێر و دهۆک و نەینەواش هەیە وەربگرن لەپێناو هاوکاریکردنی جوتیاران".

محەمەد حەنون بەرپرسی کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی دانەوێڵەی عێراق لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاند:" لەدانیشتنی یانزەیەمی دوێنێیاندا ژمارەیەک بڕیاریان بۆ پشتگیری جوتیاران دەرکردووە لەسەر بنەمای ئەوەی قۆناغی داهاتوو پێویستی پێیەتی و بەپێی ئەو هەلومەرجەی لە ئێستادا جیهان پێیدا تێپەڕدەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، داواکاری یەکێتی گشتی کۆمەڵەی کشتوکاڵی کە کێشەی جوتیارانی قەزای شێخان و زلیکان و ناوچەکانی دەوروبەرییان خستبووە روو چارەسەرکراوە و ئەوانەش وەردەگیرێت و دەخرێنە کۆگاکانی دەوڵەتەوە.

باسی لەوەشکردووە، بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ بەبازاڕکردنی ئەو بڕەی کە لە بەروبوومی گەنمی ناوچەی ئەلئەزیری سەر بە پارێزگای میسان بەرهەم دەهێنرێت و بەمەبەستی یارمەتیدانی جوتیاران، لیژنەکە بەبازاڕکردنی بڕی ئەوگەنمەی لە لقی کۆمپانیاکە لە بەسرە هەیە پەسەند کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار