بەغدا بریاریدا 200 ملیار دینارەكە بنێرێت

3 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حەسەن
بەغدا بڕیاری داوە 200 ملیار دینارەكە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات.
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندووە لە كۆبونەوەی ئەمڕۆ سێ شەممەی ئەنجومەنی وەزیراندا، مستەفا كازمی بریاریداوە كە بڕی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێم رەوانە بكرێت و بۆ ئەو مەبەستە وەزیری دارایی راسپاردووە.
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئەوەی بە هاوڵاتی راگەیاند:" كە بەم زوانە بەغدا 200 ملیار دینارەكە رەوانەی هەرێم دەكات".
ئاماژەی بەوەش دا، وەكو پێشووتر دوای تەواوبوونی ڕێكارە ئیداری و كارگێڕییەكان، 200 ملیار دینارەكە دەنێردرێت.
به گوێره‌ى رِێككه‌وتنێك كه له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق، به‌غدا مانگانه 200 ملیار دینار وه‌ك "سولفه‌یه‌ك" وه‌كوو به‌شی هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت و له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆدا، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی پێ دابین و دابه‌ش ده‌كرێ.
