بەڵگە، راكان جبووری كات بۆ كوردەكان دیاری دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزگاری كەركوك لەنوسراوێكدا تەنها سێ كاتژمێر مۆڵەت بە كورد دەدات لەناو شاری كەركوك و لە جەژنی نەورۆزدا ئاهەنگ بگێڕن بەبێ بەرزكردنەوەی هیچ دروشمێكی نەتەوەیی.
ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئازاری 2021، بەپێی نوسراوێكی پارێزگای كەركوك كە واژۆی راكان جبوری لەسەرە و ئاراستەی نوسینگەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق كراوە لە فراكسیۆنی یەكێتیی هاتوە، پیرۆزبایی لە گەلی كورد دەكەن بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە و رەزامەندی دەربڕدراوە كە رۆژی 20ی (ئادار/3)ی 2022 لەكاتژمێر 4:00 تا 7:00ی ئێوارە ئەو یادە بكەنەوە.
هاوكات، لەبەشێكی تری نووسراوەكەدا هاتووە ئەو وادەیە بەبێ مۆڵەت دان بە بەرزكردنەوەی دروشمی نەتەوەیی یاخود نواندنی رەفتارێك زیان بەكەشی برایەتی پێكهاتە و ئاینەكانی كەركوك بگەیەنێت.

بابهتی پهیوهندیدار