ئێران پشتیوانی له رێككه‌وتنی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
باڵیۆزی ئێران له به‌غدا رایگه‌یاند كه لایه‌كان خواستی گه‌یشتن به رێككه‌وتنیان هه‌یه.
ئیره‌ج مه‌سجدی به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئێرانی راگه‌یاندوه كه حكومه‌تی تاران پشتیوانی له رێككه‌وتنی نێوان ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات، گفتوگۆكانی ئێستای نێوانیشیان ئه‌رێنییه.
"نابێت درز و لێكترازانی نێوان هێزه شیعه‌كان درێژه بكێشێت، هیوادارین بگه‌نه ته‌وافوق له‌سه‌ر كوتله‌ی گه‌وره و دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران و هیواداریشین له‌گه‌ڵ كورد و سوننه بگه‌نه رێككه‌وتن"، مه‌سجدی وای وتوه.
باڵیۆزی ئێران له عێراق پێشبینیشی كردوه كه دۆخی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق به‌ره‌و قۆناغی ئه‌رێنی بڕوات و به‌دووری نه‌زانی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت بگه‌نه ئه‌نجام، وتیشی كه گه‌یشتن به بنبه‌ست خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌ك ناكات.
