پەیەدە: پێویستە تورکیا لەوڵات بکرێتە دەرەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

پەیەدە ڕایگەیاند:" پێویستە تورکیا لەوڵات بکرێتە دەرەوە و خۆبەرێوبەرایەتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا  هیزەکانی سوریای دیموکرات 'هەسەدە' ببن بە بەشێک لەدەستوری سوریا تاوەکو ئاڵۆزییەکانی سوریا چارەسەر ببن".

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئازاری 2022، ئەنجومەنی  پارتی یەکێتیی دیموکراتیک 'پەیەدە'دوای تێپەربوونی 11 ساڵ بەسەر ئاڵۆزییەکانی سوریادا ڕاگەیانرداوێکی بڵاوکردەوە ئاماژەی بەوەدا "دوای تێپەڕبوونی 11 ساڵ ئاڵۆزییەکانی وڵات گۆڕان بۆ شەڕی توند ئامێز و خوێناویی لەنێوان هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و حکومەتی سوریا، لەم ئاڵۆزییە ناوخۆییەدا هێزە نێودەوڵەتییەکان دەستێوەردانیان کرد و کردیان بە شەرێکی جیهانی، لەئەنجامی ئاڵۆزییەکانیش نیوەی گەلی سوریا ئاوارەی وڵاتانی تر بوون".

پەیەدە لەڕاگەیاندراوەکەیدا باسی لەوەشکردووە، "شۆڕشی سوریا بەهیوای هێنانە کایەی سیستەمێکی دیموکراتی و ئازادی دەستپێکرد، بەڵام بەداخەوە ئامانجی شۆڕشەکە بەدی نەهات و لەڕێیڕاستی خۆی لایدا و گۆڕا و بووە هۆکارێک بۆ بەدیهێنانی لایەنە شۆڤینییەکان و دەسەڵاتدارە  ڕادیکاڵەکان کە پڕۆژەکانی  دیموکراتییان ڕەتکردەوە هەربۆیە هەرێمەکانی وڵاتیان ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا و هاوپەیمانەکانی کرد، حکومەتی سوریاش بەکارهێنانی هێز هەوڵدەدات دەستبەسەر ئەو هەرێمانە بگرێتەوە کە بەهەماهەنگی لەگەڵ ئێمە کۆنترۆڵی کردنەوە".

لە راگەیانراوەی پەیەدەدا ئەوەش هاتووە، "ئێمە لەڕێگای ئەم بەیاننامەیە بانگەوازی ئاشتی ڕادەگەینین و ئامانجمانە لەڕێگای گفتوگۆوە ئاڵۆزییەکانی وڵات کۆتاییان پێبێت، هەروەها پێویستە تورکیا لەوڵات بکرێتە دەرەوە و خۆبەرێوبەرایەتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا  هیزەکانی سوریای دیموکرات 'هەسەدە' ببن بە بەشێک لەدەستوری سوریا تاوەکو ئاڵۆزییەکانی سوریا چارەسەر ببن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار