نێچیرڤان بارزانی لە یادی ھەڵەبجەدا داوایەک ئاراستەی حکومەتی عێراق دەکات
سەرۆکی ھەرێم: باشترین وەفا بۆ ھەڵەبجە یەکریزی لایەنەکانە
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی یادی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەدا داوایی قەرەبووکردنەوە لە حکومەتی عێراق دەکات و دوڵێت:« لەم یادەدا داوا لە دەوڵەتی عێراق دەکەین، وەک ئەرکی یاسایی و دەستوریی خۆی قەرەبووی خێزان و کەسوکاری شەھیدان و ئەو قوربانیانیانەی ھێشتا لە ژیاندان و ژینگەی ھەڵەبجە قەرەبوو بکەنەوە».
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، ده‌بێ له هه‌موو روويه‌كه‌وه زياتر خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه بكرێت و له‌م ياده‌دا "داوا ده‌كه‌ين ده‌وڵه‌تى عيراق وه‌ك ئه‌رك و پابه‌نديى ياسایی خۆى، خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان، ئه‌و قوربانييانه‌ى هێشتا له ژياندان و ژينگه‌ى هه‌ڵه‌بجه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و چيتر پشتگوێ نه‌خرێن."
لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەش، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا دەکات عێراق "هه‌موو هه‌نگاوه‌كانى به‌پارێزگابوونى [هەڵەبجە] ته‌واو بكات، تا به‌و شێوه‌يه كه‌مێكيش بێت له خه‌ميان كه‌م بكاته‌وه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و جيهانى پێشكه‌وتوو دەکات کە له هه‌وڵى به‌رده‌وامدا بن بۆ ئه‌وه‌ى رێگه نه‌درێت كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه له هيچ شوێنێكى ديكه‌ى سه‌رزه‌مين دووباره ببێته‌وه و چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ و به‌رهه‌مهێنانى، يه‌كجارى و به ته‌واوى قه‌ده‌خه بكرێت و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك رێگه له به‌كارهێنانى بگيرێت."
نێچیرڤان بارزانی جەختی کردووەتەوە کە "باش‌ترين ياد و وه‌فادارى و رێز بۆ گيانى شه‌هيدانى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى كوردستان، ئه‌وه‌يه هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان يه‌كڕيز و ته‌بابن و پێكه‌وه كاربكه‌ن تاوەکو ته‌واوى مافه ده‌ستوورييه‌كانى گه‌لى كوردستان به‌ده‌ست بهێنين و فيدراڵى و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين."
كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی "هه‌وڵێكى بێئه‌نجامى تاوانكارانى مێژوو بوو، تا ئيراده‌ى پۆڵايينى گه‌لى كوردستان بۆ ئازادى و سه‌رفرازى تێكبشكێنن، به‌ڵام وه‌ك هه‌ميشه به خۆڕ‌اگرى مايه‌وه. دەشڵێت، "ده‌بێت له هه‌موو روويه‌كه‌وه زياتر خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه بكرێت."
لە کۆتایی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "هه‌موو لايه‌كيش وانه له په‌نده‌كانى مێژوو ببينين و بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر، بيانكه‌ينه رێنيشانده‌ر."
