سەرۆكی حكومەت: حکومەتی فیدراڵ لە ئاستی پێویستدا وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجەدا ناکات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی، ئەگەرچی چەند ساڵێکە هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کراوەتە پارێزگا، "بەڵام بەداخەوە تائێستاش، حکومەتی فیدراڵی لە ئاستی پێویستدا وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجەدا ناکات و رێکارەکانی بەپارێزگابوونی، کێشە و ئاستەنگی بۆ دروست دەکرێت."
حکومەتی هەرێمی كوردستان، وەکو مەسرور بارزانی ئاماژەی پێکردووە، "خۆی بە قەرزاری کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی کوردستان دەزانێت و ئەرکی لەپێشینەی حکومەتە کە خزمەتێکی شایستەی هەڵەبجە و دانیشتووانە خۆشەویستەکەی بکات."

بابهتی پهیوهندیدار