قوباد تاڵەبانی بۆ یادی ھەڵەبجە: کاردەکەین بۆ گەڕاندنەوەی رووفاتی شەهیدان

3 ساڵ لەمەوپێش

هاوڵاتی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی کوردستان له‌ ساڵیادی 34 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: "لەمساڵدا هەرچی لەتواناماندا بێت کاردەکەین بۆ گەڕاندنەوەی رووفاتی ئەو شەهیدانەی کە لە وڵاتی ئێرانن، ئێسک و پروسکی ئەو ئازیزانەمان گەورەترین بەڵگەن لەسەر یەکێ لەدڕندانەترین تاوانەکانی مێژووی مرۆڤایەتی".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "بەدواداچوونی تەواو دەکەین بۆ دۆسیەی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە و هەوڵی دۆزینەوە و گەڕانەوەیان دەدەین بۆ ناو خێزان و کەسوکارەکانیان، ئه‌وه‌ش لە رێی پشکنینی DNA، لەگەڵ ئەمەشدا پێداچوونەوە دەکەین بەلیستی قەرەبووکردنەوەکاندا، بەتایبەتی ئەوانەی تا ئێستا زەویان وەرنەگرتووە، هەوڵی دابینکردنی زەویان بۆ دەدەین".

قوباد تاڵه‌بانی ده‌شڵێت: "بەردەوامیش دەبین لەگفتوگۆکانمان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بۆ فشاری زیاتر لەپێناو قەرەبووکردنەوەی تەواوی کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە، نوێنەرانی کوردیش لە بەغدا دەبێت ئەم پرسە بکەنە ئەولەوییەتی کاری خۆیان".
 
place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار