كازمی: هەڵەبجە شایستەی تەواو كردنی رێكارەكانی بە پارێزگا كردنیەتی

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت:"هەڵەبجە شایستەی تەواو كردنی رێكارەكانی بە پارێزگا كردنیەتی ئەوەش وەك رێزلێنانێك لە قوربانییەكانی و هەوڵی بەدیهێنانی ئەوەش دەدەن.

مستەفا كازمی، لە یادی كیمیاباران كردنی هەڵەبجە لە تویتێكدا له‌ تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌: "هەڵەبجەی شەهید بەڵگەیەكی زیندووە لەسەر خەباتی گەلەكەمان لە پێناو بەهاكانی دادگەری و هێماكانی برایەتی عیراقیەكان و یەكگرتوویی و هیواكانیان".

كازمی ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوەش لە عیراقێكی دیموكراتی كە تیایدا ئیرادەی گەل و بەرژەوەندییەكان و كەرامەت و مافەكانیان پارێزراو بێت.

سەرۆك وەزیرانی عیراق ده‌شڵێت، "هەڵەبجە شایستەی ئەوەیە رێكارەكانی بە پارێزگا كردنی تەواو بكرێت، ئەوەش وەك رێزلێنان لە قوربانییەكانی، هەوڵی تەواویش بۆ بەدیهێنانی ئەوە دەدەن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار