سلێمانی، ئەو شارەی خزمەتگوزارییەكان تێدا ئیفلیج كراوە و بودجەی نییە

پارێزگاری سلێمانی: نەمان هێشتووە پڕۆژەخزمەتگوزارییە سنوردارەكان بوەستێت

3 ساڵ لەمەوپێش



لەیال ئەحمەد

سلێمانی پاش ساڵی 2014 و تا ئێستاش كەمترین خزمەتگوزاری تێدا ئەنجام دراوەو زۆربەی گەرەكەكان ئاو و ئاوەرۆ كۆنكرێتی تێدا ئەنجام نەدراوەو لایەنی پەیوەندیداریش دەڵێن قەیرانە داراییەكان جێبەجێكردنی پرۆژەكانی كەمكردووەتەوە.

لە شاری سلێمانیدا بە تاسوڵجەو راپەرین و بەكرەجۆوە 263 گەڕەكی لەخۆ گرتووەو بەشێكی زۆری گەرەكە نوێیەكان خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی وەك ئاو ئاوەڕۆ و كۆنكرێتیان بۆ ئەنجام نەدراوە بەتایبەتی ئەوانەی پێشتر گوند بوون و لە ئێستادا بوونەتە گەڕەك.

سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری و شارەوانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد ئەو پڕۆژەو خزمەتگوزاریانەی كەپێویستی سەرەتایی هاوڵاتیانن وەك ئاو ئاوەڕۆ كارەباو كۆنكرێت كردنی كۆڵانەكان لەدەستەڵاتی ئێمەدانییە ،
محمەد رەسول، سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری و شارەوانی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" لەدوای ساڵی 2014 كە شەڕی داعش سەری هەڵدا و بەشەبودجەی هەرێم بڕا وەك پێویست خزمەتگوزارییەكانی پارێزگای سلێمانی بە هەردوئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان وەك پێویست ئەنجام نەدراوەو تەنانەت ئەو پڕۆژانەشی لەسەدا 90 ی تەواو بووە وەستێنراوە".
ئەو ئەندامەی لێژنەی خزمەتگوزاریو شارەوانی ئاماژەی بەوەشكرد لەبەر ئەوەی ئێمە دەستەڵاتمان سنوردارە ئەوپڕۆژەو خزمەتگوزاریانەی كەپێویستی سەرەتایی هاوڵاتیانن وەك ئاو ئاوەڕۆ كاەباو كۆنكرێت كردنی كۆڵانەكان لەدەستەڵاتی ئەواندا نییە، وتیشی:" جێبەجێكردنی پرۆژەكان پەیوەندی بە ئەنجومەنی وەزیران و بودجەو شایستە داراییەكانی هەرێم هەیە، بەڵام بەداخەوە هەندێ پڕۆژە هەیە لە هەولێرو دهۆك لەكاركردن نەوەستاوە وخزمەت گوزارییەكانی هاوڵاتیان باشتر ئەنجامدەدرێت بەراورد بە سلێمانی".
هەروەها سەرۆكی لیژنەی شارەوانی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەروو كە هاوڵاتیان كە ڕۆژانە سەردانیان دەكەن و لە كێشەی ئاو ئاوەڕۆ كارەبا كۆنكرێت كردن ، بەنمونە كێشەی ئاو پێویستی بە ملیارێك دینارە ئەوە لەدەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی ئاودانییە چونكە لەپێشتردا 40 لەسەدی داهاتی ئاو بۆ كاروباری بەڕێوەبەرایەتییەكە خەرج دەكرایەوە بەڵام ڕێژەكە بووەتە لەسەدا 15 و كەمكراوەتەوە.

 

سەرۆكی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمان: هەندێ پڕۆژە هەیە لە هەولێرو دهۆك لەكاركردن نەوەستاوە وخزمەت گوزارییەكانی هاوڵاتیان باشتر ئەنجامدەدرێت بەراورد بە سلێمانی


"ئەگەر گەڕەكێكیش پێویستی بە خزمەتگوزارییەك بێت دەبێت ئەو فەرمانگەیە تێچوی پڕۆژەكە دیاربكات ئاڕاستەی وەزارەت بكرێت لەهەولێر بۆ ڕەزامەندی بۆئەوەی پارەی بۆ خەرج بكرێت پڕۆژەكە لەهاویندا داواكراوە جێبەجێبكرێت لەزستاندا وەڵام دەدرێتەوە دەبینن گەڕەكەكە یا كۆڵانەكە دوهێندە زیادی كردوە لەبەر ئەوە پارەكە لەشتی كەدا خەرج دەكرێت، كە ئەم كێشەیە لەهەموو فەرمانگە خزمەتگوزارییەكاندا هەیەو پشتی ئیدارەی سلێمانی شكانووە"،  
فەرمانگەخزمەتگوزارییەكان دەتوانن ئەوكێشانەی هاوڵاتیان چارەسەربكەن كەتێچوەكەی لە نێوان 10 تا 20 ملیۆن دیناردایە.
پارێ.گاری سلێمانی دەڵێت:"بە چارەسەربوونی قەیرانی دارایی پرۆژە وەستاوەكان دەست پێدەكاتەوە".
هەڤاڵ ئەبوبكر، پارێزگاری سلێمانی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" لە ماوەی چوارساڵی ڕابردوو نەمان هێشتوە پڕۆژەخزمەتگوزارییە سنوردارەكان بوەستن كەلەتوانای پارێزگادایە ئەوپڕۆژانەشی لەتوانای ئێمەدانییە ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیداری دەكەین بۆ ئەوەی بودجەی پێویستی بۆ دیاریبكەن".
ناوبراو ئەوەشی دووپاتكردەوە كە لە ڕێگای وەزارەتی پلاندانانەوە بودجە دیاریكراوە بۆ كۆمەڵێك پڕۆژەی خزمەتگوزاری كە ئەولەویەتی پێداون لەناوپڕۆژەكان كە پەیوەستن بە خزمەتگوزاری گشتییەوە كە ئومێدەوارن لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست پێبكەنەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، ئەوەشی روونكردەوە كە بۆ ئەو پرۆژانەی هاوڵاتیان داوای دەكەن ئەگەرلەتوانای داراییاندا بوبێت ڕاستەوخۆ پڕۆژەكانیان بۆ جێبەجێكردوون.
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان، پێیوابوو هەڵە لەسەر بنەمای داهاتی  پارێزگاكان پڕۆژە خزمەت گوزارییەكان پێشكەش بكرێن.
لوقمان وەردی سەرۆكی لیژنەی شارەوانی وگواستنەوەو گەیاندن لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" ئەوەی جیاكاری لەنێوان شارەكان دەكا غەدرو زوڵمێكە لەهاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكرێ، چونكە هەر هاوڵاتیەك لە زاخۆ یا كفری و كەلار هەر هاوڵاتی هەرێمی كوردستانە پێویستە ئاستی پڕۆژەو خزمەتگوزارییەكانیان وەك یەك بێت". 
هەروەها بە هەڵەی وەسف كرد ئەگەر لەسەر بنەمای داهاتی  پارێزگاكان پڕۆژە خزمەت گوزارییەكان پێشكەش بكرێن وتیشی:" داخەوە حكومەت لەم كابینەیە ئەم سیاسەتە پەیڕەو دەكات كە ئەمە سیاسەتێكی زۆر هەڵەیە هەرچەندە ئەمە بەو مانایەنییە كەئیتر لە هەولێرو دهۆك هەموو پڕۆژەیە جێبەجێ دەكرێت بەڵام جیاكاری هەیە لەنێوان شارەكان نەشمان شاردۆتەوە چونكە ئەمە پێچەوانەی دروشمەكانی حكومەت خۆیەتی".

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: كێشەیەك لەهەموو فەرمانگە خزمەتگوزارییەكاندا هەیەو پشتی ئیدارەی سلێمانی شكاندووە

 


ئەو پەرلەمانتارە  جیاكاری لە نێوان شارەكان بە  سەرەتای خەتەرناكی و شێواندنی كۆمەڵگا دادەنێت، وتیشی:" ئەوپڕۆژانەشی كە بەتەواو نەكراوی ماونەتەوە بابەتێكی گرنگە بەتایبەت پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان بە نمونە نەخۆشخانەیەكی گەورەی ۲۹۰ قەرەوێڵەیی لە دەڤەری ڕاپەڕین كە حەقیان لەسەر حكومەت هەیە چونكە ناوەندێكی گرنگی كوردایەتی و  سەرهەڵدانی ڕاپەڕین بوە ناكرێت فەرامۆش بكرێت بۆیە پێویستە حكومەت ئەم پڕۆژانە تەواوبكات".
ڕاگەیاندنی شارەوانی سلێمانی ئاماژە بەوە دەدات كە ژمارەی گەرەكەكانی سلێمانی گەیشتووەتە 263 گەرەك.
زەردەشت رەفیق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانی سڵێمانی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" ناتوانین بەژمارە ژمارەی ئەوگەرەكانە دیاریبكەین كەخزمەتوزارییان پیگەیشتوەو چەندی ماوە خزمەتگوزاری پێبگات، ناشتوانین دەرخستەی بودجە بۆ دەستپێكدنەوەی خزمەتزمەت گوزارییەكان دیاری بكرێت چونكە كاتیك گەڕەكێك پێویستی بەخزمەتگوزاری دەبێت دەبێت دەرخستەی بۆبكرێت لەبەر ئەوەی  هەرخزمەتگوزارییەك پەیوەندی بە فەرمانگەیەكەوە هەیە".

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: كێشەیەك لەهەموو فەرمانگە خزمەتگوزارییەكاندا هەیەو پشتی ئیدارەی سلێمانی شكاندووە


" هەر گەڕەكێك حكومەت خۆی ئیفرازی كردبێت بڕیاری دروست كردنی دابێت هەموو خزمەت گوزارییەكی بۆدابین دەكرێت نەك گەڕەكەكە هاوڵاتیان خۆیان بەزیادەڕەوی كردبێتی ئەو گەڕەكانەشی كەخۆیان هەڵدەستن بە كۆنكرێت كردنی گەرەكەكان ئەوە ئەو گەرەكانە بەزیادەڕەوی دروست بوون دواتر ئەو بڕیارە گرتنیەوە كەفۆڕمیان بۆبكرێت بۆیە حكومەت داوای لێنەكردون ئەوكارەبكەن، بەڵام ئەگەر گەڕەگێك بیانەویت ئەوكارەبكەن دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن بۆ پێدانی ئەندازیاری شارەزا بۆیان گەرنا حكومەت داوا لەهیچ كەس ناكا خزمەت گوزاری بۆ خۆیان بكات".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار