وەزیری كشتوكاڵ دروستكردنی چوار بەندوای راگەیاند

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان دروستكردنی چوار به‌نداوی نوێی راگه‌یه‌ند كه هه‌ریه‌كه‌یان ده‌كه‌ونه ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.بەنداوەکان بریتیین لە بەنداوی دەڵگە لە پشدەر، بەنداوی خێوەتە لە سلێمانی، بەنداوی مەنداوە لە هەولێر و بەنداوی باکرمان لە دهۆک، بە هاوئاهەنگی گروپی نێودەوڵه‌تیی کۆمپانیاکانی (POWERCHINA) دروست دەکرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئاداری 2022، لە بڵاوکراوەیەکدا بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وەزیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم ئاماژەی بەوەدا، لەسەر راسپارەدەی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی لێکتێگەشتنیان بۆ دروستکردنی چوار بەنداو لە هەرێمی کوردستان كردووه.
بێگەرد تاڵەبانی، باسی له‌وه‌شكردووه: "بەنداوەکان بریتیین لە بەنداوی دەڵگە لە پشدەر، بەنداوی خێوەتە لە سلێمانی، بەنداوی مەنداوە لە هەولێر و بەنداوی باکرمان لە دهۆک، بە هاوئاهەنگی گروپی نێودەوڵه‌تیی کۆمپانیاکانی (POWERCHINA) دروست دەکرێن".
ده‌شڵێت: "ئەم یاداشتانه‌ی لێكتێگه‌یشتن لە چوارچێوەی یاسا‌و رێسا بەرکارەکانی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو واژۆکراوە، لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیا بەهێزەکانی وڵاتی چین لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم بۆ دروستکردنی بەنداوە گرنگ و ستراتیژییەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێریی".
