وەزیری ناوخۆیی هەرێم:  جۆری ئەو موشەكانەی ئاراستەی هەولێر كران تەنیا لە جەنگەكاندا بەكاردەهێنرێن

3 ساڵ لەمەوپێش



  هاوڵاتی

وەزیری ناوخۆیی هەرێم  ڕایگەیاند:"  موشەکی لەوجۆرەی هێرشەکەی هەولێر بەکارهاتوون تەنیا لەکاتی جەنگدا بەکاردێن".

 لیژنەیەکی وەزارەتی ناوخۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق-یان کرد، و لەگەڵ حاکم زاملی سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی ڕووداوی هێرشە مووشەکییەکە و ئەندامانی لیژنەکە کۆبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ڕێبەر ئەحمەد ڕایگەیاند:" وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی پەرلەمانی عێراق بەرزدەنرخێنین".

لەلایەکی دیکەشەوە، حاکم زاملی وتی، "پێشوازیکردن لە وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێشنیازێکی زۆر باش بوو، هێرشکردنە سەر هەولێر دەستدرێژییە بۆ سەر تەواوی خاکی عێراق، لەسەر ئەو هێرشەی کە کرایە سەر هەولێر، بەمەبەستی لێپێچینەوە بانگهێشتی بالیۆزی ئێران لەعێراق دەکەین".

ئەوەشی وت، "هەموو بەڵگەکان تایبەت بەهێرشەکەی هەولێر و ئەو هێرشە کۆدەکەینەوە، ناکریت عێراق بە لاوازی بمێنێتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار