ئۆکرانیا ئامارەکان بڵاودەکاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا نوێترین ئاماری زیانەکانی شەڕ و پێکدادانی لەگەڵ روسیا بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:" تاوەکو ئێستا 14 هەزار سەربازی رووسیا لەو جەنگەدا کوژراون و 444 تانک و 11 فڕۆکەی بێفرۆکەوان، 1435 زرێپۆش تێکشێندراون. هەروەها 43 سیستەمی دژەفڕۆکە و سێ کەشتیی ژێردەریاییان تێکشاندوون.
ئەمرۆ سێ هەفتە تیدەپەرێت كە جەنگی روسیا بەرامبەر ئۆكرانیا دەستیپێكردووە و دەشڵێت:" 498 سەربازی کوژراون و 1597 سەربازیش بریندارربوون، هەر روسیا ئەوکات رایگەیاند 2870 سەربازی ئۆکراینیشیان کوشتوون.
هاوکات بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریکی بە میدیای ئەو وڵاتەیان راگەیاندووە، ژمارەی کوژراوانی روسیا لەو شەڕەدا لە 7000 سەرباز زیاترە، 14 هەزار بۆ 21 هەزار سەربازیش بریندارن.
بەرپرسە ئەمریکییەکان دەڵێن ئەو زەرەر و زیانە گەورانە ورەی سەربازانی روسی دابەزاندووە، تەنانەت سەرباز هەن ئۆتۆمبێل و مەیدانەکانی شەڕ بەجێدەهێڵن و رادەکەن.
بەرپرسە ئەمریکییەکان ئاشکرایان کردووە، ئەو ژمارە زۆرەی زەرەر و زیانانە ورەی سەربازانی رووسیان دابەزاندووە، تەنانەت سەرباز هەن ئۆتۆمبێل و مەیدانەکانی شەڕ بەجێدەهێڵن و رادەکەن.
هەر کۆتایی ئەم هەفتەیە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کوژرانی فەرماندەی گشتیی ئۆلیگ میتیایڤ، فەرماندەیەکی دیاری سوپای روسیای لە ئۆکرانیا راگەیاند. تا ئێستاش روسیا ئەو هەواڵەی رەتنەکردووەتەوە و واتای ئەوەیە ئۆکرانیا چوار فەرماندەی باڵای ئەو وڵاتەیان کوشتووە.
