وەزیری پەروەردە چەند بریارێك بۆ وانەی كوردی لە قوتابخانەكاندا دەردەكات
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" "بڕیارماندا بە گرنگیدان بە زمانی کوردی لە قوتابخانە ناحکومییەکان بۆ هەردوو سیستمی وەزارەتی پەروەردە و نێودەوڵەتی."
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیارەکانی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، "بڕیارماندا بە گرنگیدان بە زمانی کوردی لە قوتابخانە ناحکومییەکان بۆ هەردوو سیستمی وەزارەتی پەروەردە و نێودەوڵەتی."
بەپێی بڕیارەکەی وەزیری پەروەردەی هەرێم وانەی زمانی کوردی لە قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتییەکاندا پێداچوونەوەی بۆ بکرێت بەجۆرێک زیاتربێت لەوانەی ئێستا هەن. هاوکات لە ساڵی خوێندنی 2022 بۆ 2023 رێنمایی پێویست دەردەکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی زمانی کوردی بۆ قوتابیانی قۆناخی بنەڕەتی لە ناوەندە خوێندنە ناحکومییەکان.
وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی وتووە کە مامەڵە لەگەڵ مامۆستایانی زمانی کوردی لە قوتابخانە ناحکومییەکان لەڕووی مووچە و شایستە داراییەکان بەراورد بە مامۆستایانی بابەتەکانی دیکە "دەبێت مامەڵەیەکی دادپەروەرانە بێت."
وەزارەتی پەروەردە دەڵێت:" لە مانگی نیسانی ئەمساڵ کۆنفرانسی زانستی بۆ کتێبی ئەلف و بێی زمانی کوردی ئەنجامبدرێت.
هەر بۆ زیاتر بە گرنگیدان بە زمانی کوردی، بەپێی بڕیاری پەروەردە، دەبێت گۆڕانکاری لە شێوازی ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان بکرێت و "شێوازی نووسین رێژەکەی بەرزبکرێتەوە."
