ئیسرائیل هاوكاری ئۆكرانیا دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌رپرسانی ئیسرائیل رایانگه‌یاند:" كاروانێكی هاوكاریی مرۆیی به سه‌رپه‌رشتی تیمه‌كانمان له سه‌نته‌ری شیبای ئیسرائیلی له رێگه‌ی رێڕه‌وه مرۆییه‌كانه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی كیێڤ كرد کە زیاتر له 16 ته‌ن بون و له هاوكاری ته‌ندروستی و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی پێکهاتبون".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆبه‌پێی تۆڕی ئیسرائیلی THE JPOST، به‌رپرسانی ئیسرائیل رایانگه‌یاند: كاروانێكی هاوكاریی مرۆییان به سه‌رپه‌رشتی تیمه‌كانیان له سه‌نته‌ری شیبای ئیسرائیلی له رێگه‌ی رێڕه‌وه مرۆییه‌كانه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی كیێڤ كردوه کە زیاتر له 16 ته‌ن بون و له هاوكاری ته‌ندروستی و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی پێکهاتبون.
هاوكات تیمێكی فریاگوزاری خێرا له سه‌نته‌ری ته‌ندروستی شیبای ئیسڕائیلی چاوه‌ڕوانی ئه‌و كاروانه‌ی ئیسرائیل بون و هاوكاری ئەو كەسانە دەكەن كە لەجەنگی روسیا و ئۆكرانیادا لەناو كیێڤ ی پایتەخت بریندار بوون.
ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە سەرۆكی روسیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بەرامبەر ئۆكرانیا دەستپێكردووە و تائێستا زەرەر و زیانێكی زۆر بەر پایتەختی ئۆكرانیا كەوتووە.
