پێشبینیکەری بولگاری: پوتن دەبێتە سەرۆکی هەموو جیهان

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بابا ڤانگا، پێشبینیکەری بولگاری، لەناویاندا پێشبینی ئۆپەراسیۆنی سەربازی روسیا لە دژی ئۆکرانیای کردووە و رایگه‌یاند:" کەس ناتوانێت روسیا بوەستێنێت ". 

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی زە سەن-THESUN، بابا ڤانگا، پیرێژنە فاڵگرەوە و نابینا و پێشبینیکەرەکەی بولگاریا پێشبینی ئەوەی کردووە کە سەرۆکی ئێستای روسیا، ڤلادیمێر پوتن، دەبێتە سەرۆکی هەموو جیهان.

بابا ڤانگا، پێشبینیکەری بولگاری، کە بەوە ناسراوە پێشبینی زۆرێک لە روداو و کارەساتە مێژوویەکانی کردووە.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ نووسەری روسی "ڤالانتینا سیدۆرۆڤ" باسی لەوە کردووە، کە رووسیا لە دوای ساڵی 1979وە بەسەر جیهاندا زاڵ دەبێت.

لەو چاوپێکەوتنەدا بابا ڤانگا بە دڵنیاییەوە وتویەتی: "هەمووان وەک سەهۆڵ دەتوێنەوە، تەنها یەک کەس بەبێ زیان دەمێنێتەوە، شکۆ بۆ ڤلادیمێر پۆتن، شکۆ بۆ روسیا."

لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەشدا جەختی کردۆتەوە لەوەی: "قوربانیەکی زۆر دەهێنێت، کەس ناتوانێت رووسیا بوەستێنێت، هەمووان لەسەر ڕێی لادەبرێن و نەک تەنها دەمێنێتەوە، بەڵکو دەبێتە گەورەی جیهان."

ڤانگيليا بانديفا غوشتيروفا ناسراو بە داپیرە ڤانگا یان بابا ڤانگا ئافرەتێکی نابینای نەخوێندەوار بوو لە ساڵی 1911 لە وڵاتی بولگاریا لە دایک بووە، لە خێزانێکی ھەژار پەروەردە بووە و نەچووەتە خوێندنگە، لە تەمەنی 12 ساڵیدا توشی روداوێکی سەیر بوو کاتێک بۆ ماوەی چەند رۆژێک ديار نامێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ ماڵ، دوای دەرکەوتنی گێرایەوە کە توشی گێژەڵۆکە و گەردەلولێکی گەورە بووە و خۆڵێکی زۆر چووەتە چاویەوە و بووەتەھۆی کوێربوونی، لەو کاتەوە بووەتە پێشبینیکەر و فاڵگر، بەوهۆیەشەوە ناوبانگی جیھانی دەرکردووە هەر بەو جۆرە ماوەتەوە تاکو لە ساڵی 1996 لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار