وەزیری بەرگری توركیا: ئامانجمان كۆتایی هێنانی پەكەكەیە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
وەزیری بەرگریی توركیا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی "چنگ-قفڵ"ی سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبێت‌ و ئامانجیانە كۆتایی بە پەكەكە بهێنن.

خلوسی ئاكار، وەزیری بەگریی توركیا لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "خەبەر تورك" دەڵێت:"ئامانج لەئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەمان لەهەرێمی كوردستان كۆتاییهێنانە بەپارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)".

وەزیری بەرگری توركیا پێشیوابوو كە قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكە بەسەركەوتوویی تەواوبووە، "ئامانجەكانمان بەدیهێناون‌و لەسەر پڕۆسەكەش بەردەوامدەبین".

لەكاتژمێر 9ی شەوی 17ی نیسان سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی لەناو خاكی هەرێمی كوردستان بۆسەر پێگەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەناوچەكانی چیای كوڕەژارۆو زاپ‌و مەتیناو ئاڤاشین لەئامێدیی دەستپێكردووەو ناوەندی ڕاگەیاندن‌و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاندووە، لەماوەی پێنج ڕۆژی شەڕدا 205 سەربازی توركیا كوژراون كە چەندین پلەداری سەربازیی تێدایە، ئەوەشیان ئاشكرا كردووە كە حەوت گەریلایان شەهید بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار