ژماره‌ى کورد گه‌یشته‌ 70 ملیۆن که‌س

له‌ هه‌رچوارپارچه‌ى کوردستان ژماره‌ى کورد گه‌یشتووه‌ته‌ نزیکه‌ى 60 ملیۆن که‌س

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 
ژماره‌ى کورد له‌ هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان و 11 وڵاتى دیکه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ حه‌فتا ملیۆن که‌س.

محه‌مه‌د کاروانى له‌ ئه‌کاونتى خۆى له‌ فه‌یسبوک بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ و ده‌نوسێت دواى ماندووبونێکى زۆر ئه‌و ئامارانه‌ى ده‌ست که‌وتووه‌ که‌ زیاتر له‌ شه‌ش مانگى خایاندووه‌و له‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ژنێڤا ( ژنێف )وه‌ زۆر نزیکه‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌ و ڕێژه‌ى هه‌ڵه‌ تییدا بریتیه‌ له‌ 0,01 که‌ سه‌رچاوه‌ى UN به‌گشتى له‌ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کانى ناوخۆو دانیشتوانه‌.

کورد له‌ هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان گه‌یشتووه‌ته‌ نزیکه‌ى 60 ملیۆن که‌س و له‌وڵاتانى ئه‌وروپاو چه‌ند وڵاتێکى تر نزیکه‌ى 10 ملیۆن که‌سى دیکه‌ ده‌ببن و به‌کۆى گشتى گه‌یشتووه‌ته‌ 70 ملیۆن و 228 هه‌زارو 544 که‌س.

‌دوا ئامارى ژماره‌ى کورد به‌م شێوه‌یه‌ خراوه‌ته‌روو:
١- کوردستانى تورکیا: ، 32,812,439 
٢-کوردستانى ئێران: 18,281,137
٣- کوردستانى ئێراق: 7,949,571
٤- کوردستانى سوریا: 3,642,117
٥- ئه‌ڵمانیا: 1,898,319
٦- ئه‌وروپا و وڵاتانى تر: 1,892,691
٧- کازاخستان: 892,638
٨- جۆرجیا: 758,009
٩- ئه‌رمینیا: 699,571
١٠- ئیسرائیل: 592,622
١١- ئه‌فغانستان: 312,075
١٢- پاکستان: 234,006
١٣- میسر: 153,561
١٤- سودان: 101,000
١٥- بوسنه‌ هه‌رزه‌گۆڤین: 8,788

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار