بزانه له کۆبونه‌وه‌ى سه‌رکردایه‌تى پارتى چ بڕیارێک دراوه
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى پارتى دیموکراتى کوردستان دواى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى حیزبه‌که رایگه‌یاند، بڕیاره له کۆتاییه‌کانى ئه‌مساڵ پارتى کۆنگره‌ى خۆى ببه‌ستێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 8ى ئایارى 2022، مه‌حموود محه‌ممه‌د، وته‌بێژى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگه‌یاند، "ئه‌و ماوه‌یه‌ى که بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت درابوو به لایه‌نه‌کان وا خه‌ریکه ته‌واو ده‌بێت، بۆیه هه‌وڵه‌کان چڕبوونه‌ته‌وه و ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و سێ لایه‌نه‌ى که زۆرینه‌ى خه‌ڵک متمانه‌ى پێ به‌خشیوین (هاوپه‌یمانیى رزگارکردنى نیشتمان) کار بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و داخرانه سیاسییه چاره‌سه‌ر بکه‌ین."
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له رۆژانى داهاتوو زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت که ئه‌م دۆخه چه‌قه‌بستووه تێبه‌ڕێنین که له پڕۆسه‌ى سیاسی‌دا بۆ دروستبوونى کابینه‌ى حکومه‌ت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"کۆنگره‌ى 14ـى پارتى زۆر دواکه‌وتووه و ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته مه‌کته‌بى سیاسیى بۆ پێکهێنانى لیژنه‌کان، به ئه‌گه‌رى زۆره‌وه له مانگى 10 یان 11 کۆنگره ده‌به‌سترێت".
هاوکات وته‌بێژى پارتى وتى" پێمان باشه کاره‌کانى په‌رله‌مان رانه‌وه‌ستێت و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر کاره‌کانى خۆی، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته ئه‌و ئاستانگانه‌ى له‌به‌رده‌میدایه نه‌هێڵرێت، پێویسته په‌رله‌مان به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى خۆى کار بکات".
