بەریتانیا ژمارەیەک کورد دەخاتە لیستی سزادراوانی وڵاتەکەى

23 كاتژمێر لەمەوپێش



ژمارەیەک کورد لەناو ئەو کەسانەدان کە رۆژی چوارشەممە لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە بەتۆمەتی هاوکاریکردنی قاچاخچییەکان و گەیشتنی کۆچبەران بۆ ناو خاکی بەریتانیا سزادران.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا راپۆرتێکی لەوبارەوە بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بۆ ناوی 10 هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان کردووە کە سیانیان کاری حەواڵە و گەیاندنی پارەیان بۆ قاچاخچییەکان کردووە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئەو سێ سزادراوەی هەرێمی کوردستان کە کاری حەواڵەیان کردووە لە ڕێگەی تورکیاوە پارەی کۆچبەرانیان رەوانەی ئەوروپا کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ناوی هەموو ئەو کوردانەی هێناوە کە هاوکاری راستەوخۆی قاچاخچییەکانیان کردووە و تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەشێکیان لە فەڕەنساوە هاوکاری گواستنەوەی پەنابەرانیان لە ڕێگای بەلەم و لەناو لۆری بۆ ناو بەریتانیا کردووە.

بەشێکی دیکەی کوردەکان بەوە تێوەگلاون کە لە دەرەوەی بەریتانیا هاوکاری پرۆسەی گواستنەوەی کۆچبەرانیان کردووە، لەناو فەڕەنسا خانوو و شوێنی مانەوەیان ئامادە کردووە یاخود هاوکاری گواستنەوەی کۆچبەرانیان کردووە لە ئاسیاوە بۆ ئەوروپا.

لەبارەی ئەم هەنگاوە نوێیەی بەریتانیاوە کە سزادانی قاچاخچیان و هاوکارەکانیانن، پێشڕەو عەبدوڵا نوێنەری پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەوروپا راگەیاند، ئەو هەنگاوەی بەریتانیا گەیشتنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا سەختتر دەکات و دەریدەخات بەریتانیا جدییە لە رێگرتن لە چوونی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی.

جەختیشیکردەوە ، هەنگاوێکی کاریگەرە بۆ رێگرتن لە کۆچی نایاسایی و بازرگانیکردن بەو مرۆڤانەی کە بەخەونی ژیانێکی خۆشتر روولە ئەوروپا دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار