مه‌زڵوم عه‌بدی گه‌یشته فەڕه‌نسا و لەگەڵ ماکرۆن کۆدەبێتەوە

دوێنێ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی قەسەدە، گه‌یشته پاریس و وابڕیارە هه‌ینی به‌نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا و فەڕه‌نسا و بەریتانیا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا كۆببێته‌وه، پاشانیش ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فەڕه‌نسا به فه‌رمی له كۆشكی ئه‌لیزێ پێشوازی لێ ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی قەسەدە، به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا، بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ـی ته‌مووز به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی فەڕه‌نسا، ئه‌مریكا و بەریتانیا له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا كۆببێته‌وه.
وابڕیارە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پڕۆسه‌ی چارسه‌ری و گفتوگۆكان له سووریا ده‌كه‌ن، كه به‌مدواییانه كۆبوونه‌وه‌كان هه‌ڵگیران و گه‌یشتنه بنبه‌ست.
هەروەها وابڕیارە جگه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فەڕه‌نسا له كۆشكی ئه‌لیزێ به‌فه‌رمی پێشوازی له مه‌زڵوم عه‌بدی ده‌كات و پێكه‌وه هه‌ردوولا كۆده‌بنه‌وه.
