دەمیرتاش لەبارەی داخستنی هەدەپەوە هۆشداری دەدات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
هاوسەرۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی گەلان رایگەیاند:" ئەگەری داخستنی هەدەپە لە ئارادایە و داوای لە لایەنە سیاسییەكانی توركیا كرد خۆیان بۆ گۆڕانكاریی گەورە ئامادە بكەن".

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە زیندانەوە دەقی وتارێكی بۆ پێگەی (تی 24)ی توركیا رەوانەكردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەگەری داخستنی هەدەپە لە توركیا لە ئارادایە و رەنگە هەزار كەس لە بواری سیاسی دور بخرێنەوە و هەزاران كەسیش دەستگیر بكرێن.

هەروەها دەمیرتاش رایگەیاندوە:"بەرپرسیارێتیی ئەو هەنگاوانە و چارەسەرنەكردنی پرسی كورد دەكەوێتە ئەستۆی ئەردۆغان و پارتی داد وگەشەپێدان و پارتی نەتەوەپەرستی توركیا".

هاوکات، جەختی لەوەشكردوەتەوە، تەنها رێگەی بەرەنگاربونەوەی ئەو هەنگاوانە هە‌ڵبژاردنەكان و گۆڕینی دەسەڵاتە لە توركیا، داواشی لە لایەنە سیاسیەكان كردوە خۆیان بۆ هەڵبژاردن و گۆرانكاری ئامادە بكەن.

لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا دەمیرتاش ئەوەی روونکردووەتەوە كە پرسی كورد تەنها بە ئاشتیی چارەسەر دەبێت.

هەریەکە لە پارتەکەی ئەردۆغان و دەولەت باغچەلی لەهەولی ئەوەدان لەریگەی دادگاوە پارتی دیموکراتی گەلان دابخەن و چەندین دۆسییەیان بۆ تۆمەتبارکردنی ئەو پارتە ئامادە کردووە، بەڵام هاوسەرۆکانی هەدەپە جەخت لەوە دەکەنەوە کە بەداخستنی پارتەکەیان دیموکراسی لە تورکیادا دەنیژرێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار