ئه‌مریکا بڕیارێکى نوێ له‌باره‌ى رۆژئاڤاى کوردستانه‌وه ده‌دات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، ئه‌و سزایانه‌ى حکومه‌تى وڵاته‌که‌یان دژى حکومه‌تى سوریا ده‌ریکردون، سزاکه وه‌به‌رهێنان و کارکردنى ئه‌و کۆمپانیانه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى خۆسه‌رى باکور و رۆژهه‌ڵاتى سوریا ناگرێته‌وه.
ڤیکتۆریا نولاند، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى وزارى وڵاتانى ئه‌ندام له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشى کرد که له مه‌غریب که دوێنێ چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌چو و باسى له‌وه‌کرد، واشنتن بڕیاریداوه مۆڵه‌ت بدات به‌سه‌رجه‌م ئه‌و کۆمپانیا بیانیانه‌ى که ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى خۆسه‌رى باکور و رۆژهه‌ڵاتى سوریا کاربکه‌ن، به‌جۆرێک له سزاکانى ئه‌مریکا ئازاد ده‌کرێن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که ئه‌مریکا له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا بڕیاره‌که بڵاوده‌کاته‌وه و ئامانجى بڕیاره‌که‌ش گه‌شه‌پێدانى که‌رتى ئابورى ئه‌و ناوچانه‌یه که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ڕ‌ژێمى سوریادا نین و پێشتر به‌هۆى شه‌ڕى داعش روبه‌ڕوى زیان بونه‌ته‌وه.
هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) به سه‌ره‌کیترین هاوپه‌یمانى سه‌ربازى ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له سوریا داده‌نرێن.