له‌سه‌ر په‌که‌که‌و یه‌په‌ژه؛ به‌رپرسێکى عێراق وه‌ڵامێکى توندى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ده‌داته‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌کۆنفرانسێکى نوێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به پرسى تیرۆر، نوێنه‌رى 90 وڵات دژى مه‌ولود چاوشئۆغلۆ ده‌وه‌ستنه‌وه و به‌رپرسێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق وه‌ڵامێکى توندى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ده‌داته‌وه له‌باره‌ى په‌که‌که‌و یه‌په‌ژه‌وه.
رۆژى 11 و 12ى ئایارى 2022، له وڵاتى مه‌غریب کۆنفرانسێکى نوێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به پرسى تیرۆر به ئاماده‌بوونى 90 وڵات که نوێنه‌رى عێراق وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و فه‌ریق روکن عبدولکه‌ریم الشمرى و کونسلى عێراق له مه‌غریب ئاماده‌بوون کاتێک مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا قسه‌ى کردوه وتویه‌تى"په‌که‌که‌و یه‌په‌ژه تیرۆریستن له‌گه‌ڵ داعش رێکه‌وتنى ستراتیجیان هه‌یه"، ئاماده‌بوانى کۆنفرانسه‌که دژى وته‌کانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا هه‌ڵوێستیان پیشانداوه وتویانه "راست ناکه‌یت".
نوێنه‌رى یه‌کێک له وڵاته ئه‌فریقیه‌کان له‌وه زیاتر ڕۆشتوه و وتویه‌تى" ئێوه خۆتان (تورکیا) په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا به عێراقییه‌کانى وتوه "ئه‌گه‌ر په‌په‌ژه له شه‌نگال ده‌رنه‌که‌ن، تورکیا په‌لاماریان ده‌دات"، له‌وه‌ڵامدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق وتویه‌تى "ئێمه بۆ باسکردنى کاروبارى دبلۆماسى ئاماده‌ى ئه‌م کۆنگره‌یه بووین بۆ بابه‌تى سیاسى نه‌هاتووین".
هاوکات عه‌بدولکه‌ریم شه‌مه‌رى کونسلى عێراق له مه‌غریب به توندى روبه‌ڕووى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا وه‌ستاوه‌ته‌وه وتویه‌تى" که‌س ناتوانێت په‌لامارى عێراق بدات"، دواى قسه‌کانى کونسوڵى عێراق له مه‌غریب وه‌زیرى ده‌ره‌وه تورکیا دانیشتنه‌که به‌جێده‌هێڵێت و ده‌چێته ده‌ره‌وه".
هاوکات له کاتى پشوو و نانخواردندا نوێنه‌رانى وڵاته‌کان هه‌مویان ئه‌وه‌یان دووپاتکردووه‌ته‌وه که "قسه‌کانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ڕاست نین".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان له 17ى مانگى رابردوو ئۆپه‌راسیۆنێکى دژ به پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ئه‌نجامداوه له‌ناو خاکى هه‌رێمى کوردستان و تا ئێستا به‌رده‌وامن.
هه‌روه‌ها هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال (یه‌په‌ژه) خه‌ڵکى ئێزیدین و دانیشتووى شه‌نگالن و پارێزگارى له ناوچه‌کانیان ده‌که‌ن شان به‌شانى هێزه عێراقییه‌کانى دیکه.