رۆژنامه‌ى سه‌باح: ئێران و روسیا ڕێگه‌ ناده‌ن غازى هه‌رێم بکرێته‌ جێگره‌وه‌ى غازى ئه‌وان

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
‌ رۆژنامه‌ى "سه‌باح"ى حکومى عێراقی، له‌نوێترین ڕاپۆرتى له‌باره‌ى پرسى غازى سروشتى هه‌رێم، ئاشکراى کردووه‌ "ئێران و روسیا هه‌رگیز ڕێگه‌ ناده‌ن غازى هه‌رێمى کوردستان بکرێته‌ جێگره‌وه‌ى غازى ئه‌وان".

رۆژنامه‌ى سه‌باح، ده‌ڵێت، "به‌ریتانیا له‌پشت پڕۆژه‌ى فرۆشتنى غازى کوردستانه‌ بۆ لێدان له‌ ئابورى ڕوسیا".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌ که‌"پارتى دیموکراتى کوردستان فشاره‌کانى بۆسه‌ر یه‌کێتى نیشتیمانى چڕکردۆته‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدانى وه‌به‌رهێنان له‌ کێڵگه‌ غازییه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى زۆنى سه‌وز بکات، به‌ڵام یه‌کێتى داواى پارتى ره‌تکردۆته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌، ده‌بێ ڕێز له‌ بڕیاره‌کانى دادگاى فیدراڵى بگیرێت و هه‌نارده‌کردنى غازى ناوچه‌کانى ژێرده‌ستى له‌ڕێگاى به‌غداوه‌ بێت".

هاوکات، رۆژنامه‌ فه‌رمیه‌که‌ى عێراق ئه‌وه‌شى ئاشکراکردووه‌، پڕۆژه‌یه‌ک هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى غازى هه‌رێمى کوردستان له‌ڕێگاى تورکیا یان ئوردنه‌وه‌ ره‌وانه‌ى ئه‌وروپا بکرێت"به‌ریتانیا پاڵپشتتیه‌کى سه‌رسه‌ختى پڕۆژه‌یه‌که‌، ئامانجیشى به‌کارهێنانیه‌تى وه‌ک دژایه‌تییه‌ک به‌رانبه‌ر به‌ غازى روسیا".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار