سه‌رۆکى ئیمارات مرد

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتى

مردنى خه‌لیفه‌ بن زاید ئالنهیان سه‌رۆکى ئیمارات له‌ ته‌مه‌نى 74 ساڵیدا و به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا.

وه‌زاره‌تى کاروبارى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار، پرسه‌ و ماته‌مینى بۆ ماوه‌ى 40 رۆژ ئیمارات راگه‌یاند و فه‌رمانیکرد، بۆماوه‌ى 40 رۆژ ئاڵایى فه‌رمى وڵات بۆ نیوه‌ بهێندرێته‌ خواره‌وه‌ و له‌ئه‌مڕۆشه‌وه‌ پرسه‌ و ماته‌مینى ده‌ستپێده‌کات و بۆ ماوه‌ى سێ رۆژیش ده‌وامى فه‌رمى له‌دامه‌زراوه‌ ناوخۆى و فیدڕاڵیه‌کان راده‌گیرێـت

 خه‌لیفه‌ بن زاید ئالنهیان له‌ ساڵى 1948 له‌دایکبووه‌ و  له‌ ساڵانى 1969-2004 وه‌ک شازاده‌ى ئه‌بو زه‌بى کارى کردووه‌، له‌ 3ى تشرینى دووه‌مى 2004ه‌وه‌ پۆستى سه‌رۆکى ده‌وڵه‌تى ئیماراتى وه‌رگرتوه‌.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار