" به‌غدا ناردنى 200 ملیار دینارى مانگانه‌ى بۆ هه‌رێم راگرت"
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانتارێکى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاندووه که به‌غدا بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌و 200 ملیار دیناره بۆ هه‌رێمى کوردستان نانێرێت، به‌ڵام تا ئێستا به‌رپرسانى هه‌رێم ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشت راست نه‌کردووه‌ته‌وه.
عالیه نوسه‌یف، په‌رله‌مانتارى عێراق له ده‌وڵه‌تى یاسا ڕایگه‌یاند:"له مانگى ئایاره‌وه بڕیاردراوه به ڕاگرتنى ناردنى 200 ملیار دیناره‌که، هۆکارى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جێبه‌جێنه‌کردنى بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدڕاڵى که ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکارى وه‌زاره‌تى دارایى و وه‌زاره‌تى نه‌وت ده‌خاته ژێر به‌رپرسیارێتییه‌وه”.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه که “ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ى پێشتریش وه‌ک پێشینه نێردراوه بۆ هه‌رێم سه‌رپێچى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى و یاساى بودجه‌ى ڕابردوو بووه”.
تا ئێستا حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌فه‌رمى له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه ئاگادارنه‌کراوه‌ته‌وه له بڕینى 200 ملیاره‌که.
به‌پێى رێککه‌وتنێک که له‌ساڵى رابردوو له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقدا ئه‌نجامدراوه مانگانه بڕى 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت ئه‌وه‌ش دواى به‌پێى یاساى بودجه‌ى 2021 که به لێده‌رکردنى داهاتى نه‌وت مانگه هه‌رێم 200 ملیار دینارى بۆ ده‌نێردرێت.
حکومه‌تى عێراق له مانگى شه‌شى 2021دا ده‌ستى کرد به ناردنى 200 ملیار دینارى مانگه‌و تا ئێستا به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام بۆ هه‌رمانگێک برێک له‌و 200 ملیار دیناره ده‌درێته‌وه به بانکى تى بى ئاى عێراقى که هه‌رێم نزیکه‌ى حه‌وت تریلۆن دینارى ئه‌و بانکه قه‌رزار بووه.