بڵێسه جه‌بار فه‌رمان نامه‌یه‌کى بڵاونه‌کراوه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا ئاشکرا ده‌کات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نامه‌یه‌کى ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ باوکى ئاشکرا ده‌کات و له‌به‌شێکیدا باس له"ته‌که‌تول" ده‌کات له‌ناو یه‌کێتیدا.
ئه‌مڕۆ 19ى ئایارى 2022 پێنجه‌مین ساڵیادى نه‌وشیروان مسته‌فا بوو که رۆژى 19ى ئایارى 2017 کۆچى دوایى کرد.
ده‌قى نامه‌یه‌کى بڵاو نه‌کراوه‌ى کاک نه‌وشیروان بۆ جه‌بار فه‌رمان.
نامه‌که له دیمه‌شق/ شام نێردراوه له
٢٩/١١/١٩٨٩
دواتر وه‌ڵامى نامه‌که‌ش ده‌خه‌مه ڕوو که باس له پشتگیرى کردنى سه‌رسه‌ختى کاک نه‌وشیران ده‌کات بۆ خزمى خۆی
براى به‌ڕێز کاک جه‌بار
سڵاوێکى گه‌رم ھیوادارم ھه‌رده‌م له خۆشیدابن.
احترامى زۆرم ھه‌یه بۆ سه‌بیحه خان. ھه‌واڵى کچه‌کان ئه‌پرسم، ئومێدم وایه له خوێندندا پێشکه‌وتووبن و له‌گه‌ڵ ژیانى نوێ راھاتبن. ئێمه‌ش باشین.
کاکه گیان..ماوه‌یه‌که له‌ملاو ئه‌ولاھه‌ندێ قسه‌و باس ئه‌بیستمه‌وه که به‌شێکى ئێخه‌ى تۆ ئه‌گرێته‌وه. زۆرم پێ ناخۆش بوو چونکه شتى وه‌ھا نه‌ئه‌بوو له‌که‌سێکى وه‌کو تۆ بوه‌شێته‌وه، به‌ڵکو ئه‌بوو تۆش وه‌کو براده‌رانى تر به‌ته‌بایى و تحمله‌وه خه‌ریکى ھه‌ڵساندنه‌وه‌ى بارى که‌تووى گه‌له‌که‌مان بویتایه.
بیستومه خۆت و براده‌رانى زیندان، تازه که‌وتونه‌ته خۆ کۆکردنه‌وه‌و قسه‌کردن، ھه‌روه‌ک بیستومه تازه خه‌ریکى له‌گه‌ڵ پاشماوه‌کانى ئاش دۆستایه‌تى دروست ئه‌که‌ن، به‌ھه‌ر حاڵ ئه‌گه‌ر وایه حه‌ز ئه‌که‌م چاره‌سه‌رى بکه‌ن وه جارێکى تریش بیرى لێ بکه‌نه‌وه، چونکه ئه‌م رێکخراوه‌ى ئێمه به‌رگه‌ى تکتل ناگرێ و چاک له‌بیرته ھه‌رکه ته‌که‌تولى کردبێ سه‌ره‌نجام خۆى زه‌ره‌رى کردوه وئه‌گه‌ر ئێوه‌ش به‌ته‌ماى شتى وه‌ھان ھیوادارم سه‌رله‌نوێ بیرى لێ بکه‌نه‌وه‌و له‌ھه‌وڵدانى له‌و بابه‌ته دور بکه‌ونه‌وه، به‌تایبه‌تى ئه‌وى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى خۆى و له‌کاتى ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌دا کارى وا بکات ھه‌ر خۆى پێ ئه‌شکێ و ھیچ ده‌ستکه‌وتێکى نابێ. گریمان ئێسته ھه‌موو یه‌کێتیمان ته‌سلیمى ئێوه کرد به‌خۆشى بێ تکتل و موئامه‌ره‌و مزایه‌ده‌و تشھیر ئه‌توانن چى بکه‌ن و چى له وه‌زعه‌که بگۆڕن.
به‌پێویستم زانى ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ بنوسم. چونکه تۆ له‌لاى من ھه‌میشه تقدیرێکی
تایبه‌تیت ھه‌بوو، حه‌ز ناکه‌م له‌م قۆناغه ناخۆش و ناسکه‌دا به‌ھه‌ڵه‌دا بچى و پیاو له ره‌فیقایه‌تیتان په‌شیمان بێته‌وه. به‌لامه‌وه سه‌یره یه‌کێکى وه‌کو تۆ یاخود ئه‌رسه‌لان دابنیشن قسه له‌سه‌ر من بکه‌ن یا بنوسن. کورد ده‌مێکه وتویه‌تى " تفى روه‌و با رووى خاوه‌نه‌که‌ى ئه‌گرێته‌وه"
دوباره تکاى برایانه‌م ئه‌وه‌یه که‌ماوه‌ى ئه‌و جۆره کارانه نه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر شتێکیش بوه له‌بیرى خۆتانى ببه‌نه‌وه‌و خه‌ڵک له ئه‌زمه‌و لێقه‌وماندا ئه‌ناسرێ و مه‌عده‌نى راسته‌قینه‌ى ده‌رئه‌که‌وێ.
دوباره سڵاوم ھه‌یه‌و به‌ھیواى خۆشیتانم.
واژۆی
نه‌وشیروان مسته‌فا
١٩٨٩/١١/٢٩
شام