ئیلهام ئه‌حمه‌د: پرسى کورد بۆته جیهانى و له‌هه‌موو ناوه‌نده‌کان باس ده‌کرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکارى ئه‌نجومه‌نى سووریاى دیموکرات ڕایگه‌یاند:" پرسى کورد بۆته پرسێکى جیهانى و رۆڵى ده‌بێت له نوێکردنه‌وه‌ى سیاسه‌تى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا"، راشیگه‌یاند:" ئه‌و کاته‌ى په‌که‌که‌ش نه‌بووه تورک هه‌ر خه‌ریکى قڕکردنى کورد بوون له‌سه‌ر ده‌مى شێخ سه‌عیدى پیران و پێشتر‌و دواتریش، بۆیه تورکیا دوژمنى کورده".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ى ئایارى 2022، ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکارى ئه‌نجومه‌نى سووریاى دیموکرات له هۆڵى خاک له شارى سلێمانى سیمینارێکى ئه‌نجامدا، که نوێنه‌رایه‌تیى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا له هه‌رێمى کوردستان ڕێکیخستبوو.
ئیلهام ئه‌حمه‌د ماوه‌ى 48 خوله‌ک پرسى رۆژئاڤاى کوردستان و پارچه‌کانى دیکه‌ى کوردستانى خسته‌روو و ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که پرسى کورد به‌ئاسانى ده‌توانن بگه‌یه‌ننه ده‌وڵه‌تى جیهان، وتى:" دۆخى کورد له سوریا ناگه‌رێته‌وه بۆ پێش 2011و به‌ڵکو خۆبه‌رێوه‌به‌رییه‌ک هه‌یه‌و پارێزگارى له کورد و عه‌ره‌ب و مه‌سیحى و هه‌موو پێکهاته‌کانى دیکه ده‌کات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به دۆخى سووریا کرد که سووریا ئێستا بووه‌ته سێ به‌ش، به‌شێکى ڕ‌ژێمى به‌عسى تێدایه، به‌شێکى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى ڕۆژئاواى کوردستانه و به‌شێکیش "چه‌ته‌کان"ى ملیشیاى سه‌ر به تورکیاى تیادایه.
ئیلهام ئه‌حمه‌د وتیشى:" له هه‌ر شوێن و وڵاتێک پرسێکى کورد هه‌وڵى چاره‌سه‌ر هه‌بێت تورکیا دێته سه‌ر خه‌ت و تێکى ده‌دات، بۆ نمونه پرسى کوردى باشور له‌گه‌ڵ عێراق کێشه‌یه‌کى چاره‌سه‌ر بکات، تورکیا دێت تێکى ده‌دات، چونکه دوژمنایه‌تى تورک به‌رانبه‌ر کورده له‌هه‌موو شوێنێک".
هاوکات هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکارى ئه‌نجومه‌نى سووریاى دیموکرات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هه‌موو رۆژێک له‌شه‌ردان له‌گه‌ڵ "چه‌ته" میلیشیاکانى تورکیادا و ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام ئاشوب و ئاژاوه هه‌بێت، وتیشى:" ئه‌گه‌ر به فرۆکه‌ى جه‌نگى بۆردومان نه‌کات به تۆپبارانى گونده‌کان و ناوچه جیاوازه‌کان ده‌کات و قه‌سه‌ده‌ش وه‌ڵامده‌داته‌وه".
"نه‌بوونى یه‌ک وتارى و یه‌ک هه‌ڵوێستى کورد گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌ماندا و ئه‌وه‌ش کێشه گه‌وره‌که‌یه، نه‌بوونى ستاتۆیه‌ک بۆ کورد کێشه‌ى گه‌وره‌یه، ئێستا له‌ناو هه‌موو جڤاک و حزبه‌کاندا که قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت له‌گه‌ڵ یه‌کخستنى ده‌نگى کوردن به‌ڵام له‌ناخیاندایه‌و ده‌رینابڕن، ئێمه‌ش ده‌ڵێن دیاره هه‌لومه‌رجه‌که له‌بار نییه"، ئیلهام ئه‌حمه‌د واى وت.
له‌درێژه‌ى قسه‌کانیدا ئیلهام ئه‌حمه‌د جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که فشارێکى زۆر له‌سه‌ر رۆژئاڤا هه‌یه، که تورکیا به‌پێداگرییه‌وه داوا ده‌کات ئه‌و وڵاتانه‌ى هاوکارى رۆژئاوا و قه‌سه‌ده ده‌که‌ن، ده‌ست له پشتیوانییکردنیان هه‌ڵگرن، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ى کردووه به مه‌رج بۆ سوید و فینله‌ند، که ده‌یانه‌وێت ببنه ئه‌ندامى ناتۆ، ده‌شیه‌وێت میساقى میللـى زیندوو بکاته‌وه و بیکاته ئه‌مرى واقع؛ ده‌شڵێت:" پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغان باسى په‌که‌که ده‌کات، ئێ ئه‌و کاته‌ى په‌که‌که نه‌بوو تورک هه‌ر خه‌ریکى قڕکردنى کورد بووه ئه‌ى ئه‌و کات چى، بۆیه تورکیا ده‌یه‌وێت پاش سه‌د ساڵ تێپه‌ربوون به‌سه‌ر په‌یمانى سایکس بیکۆ بیکاته ئه‌مرى واقع و ناوچه‌ى دیکه له باشورى کوردستان و رۆژئاوا داگیر بکات".
"پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغان ترسى له‌هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت به دروستکردنى شه‌ر له ده‌ره‌وه‌ى تورکیا، له‌باشوورى کوردستان، له رۆژئاڤاى کوردستان خۆى به‌هێز پیشان بدات، له باکور کورد ه‌ستگیر ده‌کات، ئه‌مانه بۆ ئه‌وه‌یه جارێکى دیکه ئه‌ردۆغان ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه ده‌ست"، هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکارى ئه‌نجومه‌نى سووریاى دیموکرات واى وت.
ئیلهام ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که پرسى کورد بۆته پرسێکى جیهانى و رۆڵى ده‌بێت له نوێکردنه‌وه‌ى سیاسه‌تى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا، ئه‌ه‌مش بۆ تورک قورسه‌و پێى هه‌زم ناکرێت بۆیه ده‌یه‌وێت کورد قڕ بکات.
هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکارى ئه‌نجومه‌نى سووریاى دیموکرات ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد: ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بیى و ئه‌وروپیى و ئه‌مریکا و رووسیا له ڕۆژئاڤاى کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌واندان"ئه‌گه‌ر هه‌ندێک هێز بیانه‌وێت به فشار دروستکردن و داخستنى ده‌رگا په‌یوه‌ندیى ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه بپچڕێنن ئه‌وه هه‌ڵه‌ن، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌رگایه‌کمان لێ دابخه‌ن، ئێمه حه‌وت ده‌رگا ده‌که‌ینه‌وه".