په‌كه‌كه بۆ له هه‌رێمن ؟
3 ساڵ لەمەوپێش
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
له كاتێكدا ئێمه كۆستمان كه‌وتوه، له كاتێكدا سوپای داگیركه‌ر و دڕنده‌ی تورك به به‌ر چاوی دنیاوه، دێت له سنوری قه‌ڵاسێوكه و شوانی كیمیابارانكراوی ده‌ستی به‌عس، كه‌س و كاره ئه‌نفالزه‌ده‌كه‌مان شه‌هید ده‌كات، له كاتێكا هاوارو گریانی خوشك و كه‌س و كاری كاك ئیسماعیل و كاك ئارام ئاسمانه‌كان شه‌ق ده‌كات و به‌ره‌و لای خوداوه‌ند به‌رز ده‌بێته‌وه، ده‌نگه نه‌شاز و ناشرین و ناخۆشه‌كه ده‌نگه‌كه‌ی خۆمانه، كه ده‌ڵێت په‌كه‌كه بۆ له هه‌رێمن، ئه‌و ناڵێت توركیا بۆ له ئاخجه‌له‌ر و شوان خه‌ڵك ده‌كوژێت، فڕۆكه‌ی ده‌ست و دیاری ناتۆ چی ده‌كات به ده‌ست توركه‌وه تا له سنوری كه‌ركوك كورد تیرۆر بكات .
ئه‌و ناڵێت توركیا بۆ لێره ده‌مانكوژن، یه‌خه‌ی كچ و كوڕه‌كورده‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت، ئێوه بۆ لێره‌ن، له كاتێكا ئه‌و كچ و كوڕانه ئه‌گه‌ر چه‌كدار و گه‌ریلابن شه‌ره‌فی كورد ده‌پارێزن ، وه‌ك چۆن له هه‌ولێر و شه‌نگال و كه‌ركوك و مه‌خمور ئه‌وه‌یان كرد و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیش سوپاسی كردن، ئه‌وان لێره‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیشتمانیان داگیر كراوه، وه‌ك چۆن ئێمه‌ش له باكور و رۆژهه‌ڵات بووین زه‌مانێك، ئه‌وان هاوكاری به‌عس و تورك و فارسیان نه‌كردووه بۆ كوشتنی هاوزمانه‌كه‌یان وه‌ك چۆن ئێمه له هه‌فتاو نۆ و سه‌ره‌تای هه‌شتاكان و شه‌سته‌كان و نه‌وه‌ده‌كان و زۆر سات و سه‌رده‌می تر كردومانه، تۆ كه جاسوسی به‌سه‌ریانه‌وه ده‌كه‌یت، كه بنكه و باره‌گاكان و نه‌خۆش و بریندار و كه‌مئه‌ندامه‌كانیشیان بۆ تورك ئاشكرا ده‌كه‌ی، كه بۆ پاره‌یه‌كی كه‌م خۆت و نیشتمان و شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت و شكۆت ده‌فرۆشی، مافی ئه‌وه‌ت نیه بڵێی ئه‌وان بۆ لێره‌ن، ئاواره و كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری كورد له ده‌ستی سته‌می داگیر كه له كوێ نین، تورك ئه‌وه‌نده بێشه‌ره‌فه داوای راده‌ستكردنی ئامینه كاكه باوه‌ی ژنه به‌ڕومه‌ت و ئازا و چه‌په‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات كه ده‌یان ساڵه پارله‌مانتاری سویده و ناسنامه‌ی سویدی هه‌یه، تۆش له نیشتمانی خۆیدا ده‌ڵێی ئیلامیه‌ك و كرماشانیه‌ك و ئامه‌دیه‌ك و وانیه‌ك نابێت لێره بن، ئاوڕێك له شكۆی خۆت بده‌ره‌وه.
ئه‌وه چ كه‌رامه‌تێكه مرۆڤ به هاوزمانه‌كه‌ی خۆی بڵێت بۆ لێره‌ی ، باشه خۆ محه‌مه‌د زه‌كی گه‌ریلا نه‌بوو كاسبێكی ئه‌م سه‌رزه‌مینی خودایه بوو، بۆ بۆ بله‌ی هونه‌ری كوردی دز و ئیلنور جه‌فیك و میت و جاسوسی تورك هه‌بێت له هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌موو كونج و كه‌له‌به‌رێكی هه‌رێم بن، به‌ڵام بۆ مام شوكری نا، پیاوبه بڵێ توركیا چی ده‌كه‌ن لێره، بڕۆ وه‌ك گه‌نجه‌كانی شیلادزێ ئاگر له باره‌گاكانیان به‌رده، هه‌ر ئه‌وه‌ش ناتوانی، دوو قسه بكه، ئه‌وه‌ش ناوێری لانی كه‌م بێده‌نگ به‌و ده‌مت ببه‌سته، قسه زۆره بۆ وتن، ئێستا كه ئێمه له پرسه‌ی شه‌هیده‌كانداین ئه‌و كه‌سه كه‌سه ئه‌لفێكی به‌سه.