بزانه سۆران عومه‌ر داواى چى له مه‌سرور بارزانى ده‌کات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى کورد له په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى دۆسیه‌ى ناردنه‌وه‌ى به‌شێک له په‌نابه‌رانى کورد له به‌ریتانیاوه بۆ هه‌رێمى کوردستان، نوسراوێکى ئاڕاسته‌ى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان و هه‌ردو حکومه‌تى فیدڕاڵى عێراق و هه‌رێم کردووه داوا ده‌کات رێگرى له به‌زۆر ناردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران بکرێت.
سۆران عومه‌ر، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌په‌رله‌مانى عێراق له نوسراوێکدا که ئاڕاسته‌ى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى کردوه ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، به‌پێى به‌دواداچون و ئه‌و زانیاریانه‌ى پێیان گه‌شتووه وڵاتى به‌ریتانیا چه‌ند ڕۆژێکه ده‌ستیکردوه به ده‌ستگیرکردنى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى هه‌رێمى کوردستان که چه‌ندین ساڵه له بریتانیان ده‌ژین، به‌ڵام مافى په‌نابه‌رێتیان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و په‌نابه‌رانه ئێستا له دیپۆرت سه‌نته‌رى نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى شاره‌کانیان له وڵاتى به‌ریتانیا ده‌ست به‌سه‌رکراون، "به‌شێکیان ئه‌گه‌ر به‌زۆر بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ عێراق یان هه‌رێمى کوردستان توشى کێشه ده‌بن، پێویسته گه‌ڕاندنه‌وه‌یان به ڕه‌زامه‌ندى خۆیان و ئه‌و وڵاته‌بێت که ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆی".
سۆران عومه‌ر داوایکردووه حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراق رونکردنه‌وه بده‌ن له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ى به‌زۆرى ئه‌و په‌نابه‌رانه که‌ژماره‌یان زیاتر له 50 په‌نابه‌ره.