لهماوهى 45 رۆژدا نزیکهى 600 سهربازى تورکیا بهدهستى گهریلا کوژراون
زاگرۆس هیوا، وتەبێژی كۆماجڤاكێن كوردستان(كەجەكە) بــــۆ هاوڵاتى:
3 ساڵ لەمەوپێش
سازدانی: ئارا ئیبراهیم
وتەبێژی كۆماجڤاكێن كوردستان(كەجەكە) هەموو زانیارییەك لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكەی سوپاكەی ئەردۆغان دەخاتەڕوو و ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە «شەڕ بەردەوامە، خۆڕاگری گەریلا لە زاپ و ئاڤاشین شكستی بەسوپای تورك هێناوە».
زاگرۆس هیوا، وتەبێژی كۆماجڤاكێن كوردستان(كەجەكە) لەمچاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى پارتی تۆمەتبار دەكات بەهاوكاری كردنی سوپاكەی ئەردۆغان و دەڵێت:»پەدەكە هەموو هاوكارییەكی سوپای تورك دەكات لەڕووی هەواڵگری و هەواڵگری سەربازی و راگەیاندن و پەیوەندییەكان و گەمارۆ خستنەسەر هەرێمەكانی گەریلا».، هەروەها دەشڵێت:» پارتی خۆیان دەڵێن دەستیان بەسەر هەزارو 200 ماسكدا گرتووە كە ئەو ماسكانە دەتوانێت گیانی هەزارو 200 گەریلا بپارێزێت، بەڵام پەدەكە(پارتی دیموكراتی كوردستان) بەهاوكاری توركیا دەستبەسەر ئەو ماسكانەدا دەگرێت».
هاوڵاتى: لەدوای ئۆپەراسیۆنی «چنگی قوفڵ» تائێستا زیانەكانی سوپاكەی ئەردۆغان چین؟
زاگرۆس هیوا: ئۆپەراسیۆنەكەی دەوڵەتی تورك كە لە 15ی نیسان و بەتایبەت لە 9ی شەوی 17ی نیساندا دەستی پێكرد، ئێمە دوای مانگێك ئامارێكمان بڵاوكردەوە كە لەماوەی مانگێكدا 427 سەربازی تورك كوژراون و 88 دیكەیان بریندار بوون، بەڵام لەدوای ئەو بەروارەوە تائێستا 155 سەربازی دیكەی تورك كوژراوە، واتا بەكۆی گشتی 582 كوژراو سەربازی سوپای تورك بەدەست و بەرخودانی گەریلا كوژراون.
شەڕ بەردەوامە، خۆڕاگریی گەریلا لــــەزاپ و ئاڤاشین شكستی بەسوپای تورك هێناوە
هاوڵاتى: سوپاكەی ئەردۆغان چەكی كیمیاوی بەكاردەهێنێت و وەك باستان كردووە كۆمەڵكوژی ئەنجامدەدات، ئەو چەكە كیمیاویانە چۆن بەكاردەهێنێت و لەكوێوە دەستی دەكەوێت؟
زاگرۆس هیوا: توركیا زۆرجار چەكی كیمیاوی دژی گەریلا بەكارهێناوە لەساڵەكانی نەوەدەكان و دواترو ساڵی دوو هەزاریش، تائێستاش هەر بەكاریدەهێنێت.
زۆرترین چەكی كیمیاوی لەلایەن سوپای توركەوە كە بەكارهاتووە لە 2020 زۆر زیادی كردووە، ساڵی رابردوو واتا 2021، بەدیاری كراوی 327 جار چەكی كیمیاوی دژی گەریلا بەكارهێناوەو 39 گەریلا شەهید بوون.
ئەمساڵ بەتەكبیری تایبەتی هەڤاڵانی گەریلا كە دەرسیان لەوەی ساڵی رابردوو وەرگرتووە، زۆرتر تەكبیری سروشتیی ئەنجام دەدەن بەو هۆیەوە چەكە كیمیاویەكە كاریگەری كەمترە، بەڵام ئەمساڵ هەشت هەڤاڵی دیكەمان بەو چەكە كیمیاویانە شەهید بوون.
دیارە یەكێك لەتەكبیریەكانی گەریلا، ماسكی بەرگری كردنە لەچەكی كیمیاوی، بەڵام پەدەكە(پارتی دیموكراتی كوردستان) گەمارۆی خستۆتەسەر هەرێمەكانی گەریلا، ئەو ماسكەش بەئاسانی بەدەستی گەریلا نەگەیشتتوەو پارتی خۆیان دەڵێن دەستیان بەسەر هەزارو 200 ماسكدا گرتووە كە ئەو ماسكانە دەتوانێت گیانی هەزارو 200 گەریلا بپارێزێت، بەڵام پەدەكە(پارتی دیموكراتی كوردستان) بەهاوكاری توركیا دەستبەسەر ئەو ماسكانەدا دەگرێت و بەهەڵمەتی چەواشەكاری دەڵێت بۆ ئاژاوەنانەوەو تەقینەوە بووە.
ئەو چەكە كیمیاویانە بەدیاری كراوی لەوڵاتانی ئەڵمانیاو بەریتانیا بەكاردێت، چوار جۆرن و هەندێكیشی دروستكراوی دەوڵەتی توركیا بۆ خۆیەتی، هەندێجار كە لەدژی تونێل و شوێنی داخراو بەكاریدەهێنێت هەرچ گازێك بەكاردەهێنێت لەشوێنی داخراو، چەكی كیمیاوی ئەگەر گازی فرمێسكڕێژ و بیبەریش بێت دەكەوێتە چوارچێوەی چەكی كیمیاییەوە و خۆی بەرهەمی دەهێنێت.
مرۆڤ دەتوانێت بڵێت كە لەگەڵ چەكی كیمیاوی، (((تێرموبارەك))) بەكاردەهێنێت كە لەشەڕی ئێستای روسیاو ئۆكرانیا بەكاردەهێنرێت، وڵاتانی نێودەوڵەتی وشیارنین بەرانبەر ئەوەی بەكاریدەهێنێت، بەڵام سەردانمان كردووە بۆ دەزگا نێودەوڵەتییەكان، بەڵام توركیا بەرتیل و رەشووە دەداتە ئەو رێكخراوانەو ئەو رێكخراوانەش خۆیان لەپرسەكە لادەدەن، چونكە ئەو رێكخراوانە خەڵكانی توركیاو ئەڵمانیای تێدایەو نایانەوێت كێشە بۆ رێكخراوەكانیان دروست ببێت.
پارتی ئابڵۆقەی خستۆتە سەر هەرێمەكانی گەریلا ، پارتی دەڵێت:» پەكەكە سوپای توركیای پەلكێش كردووەو توركیا رەوایە هاتووە، بەڵام پەكەكە هێزێكی نامەشروعەو توركیا هێزێكی مەشروعە، بچووكترین لۆمەی توركیا ناكات».
هاوڵاتى: سوپای ئەردۆغان هیچ شوێنێكیان كۆنترۆڵ كردووە لەدوای ئۆپەراسیۆنی»چنگی قوفڵ»؟
زاگرۆس هیوا: سوپای تورك بەحوكمی ئەوەی تەكنەلۆژیای پێشكەوتووی هەیەو بەكاریدەهێنێت و پارتی هەموو هاوكارییەكی لۆجستی دەكات و سەربازەكانی بۆ دەگوازێتەوە بەهەلیكۆپتەر سەربازەكان لەهەرێمی كوردستانەوە بۆ هەرێمەكانی گەریلا دەگوازرێنەوە، سوپای تورك لەشكری بڵاوكردووەتەوە، بەڵام نەیتوانیوە هیچ شوێنێك كۆنترۆڵ بكات، لەهەموو ئەو هەرێمانە سوپای تورك هەیەو گەریلاش هەیەو شەڕو پێكدادان بەردەوامەو سوپای توركیا نەیتوانیوە هیچ شوێنێك كۆنترۆڵ بكات، وەكو چۆن لەیەكەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەكەیان شەڕو پێكدادان هەیە، ئێستاش بەهەمان شێوەیە سەختر بووە، چەكی (((تێر موبارەك))) و چەكی دیكەش بەكاردەهێنن بەرانبەر گەریلا.
هاوڵاتى: پارتی تا چ ئاستێك هاوكاری سوپای توركیا دەكات؟
زاگرۆس هیوا: پەدەكە(پارتی دیموكراتی كوردستان) لەو ئۆپەراسیۆنەی توركیادا هەموو ئاسانكارییەك دەكات بۆ ئەوەی سوپای تورك بتوانێت هەرێمی زاپ و ئاڤاشین داگیر بكات، هاوكارییەكانی پارتی بۆ لەشكری داگیركەری توركیا لەبواری (هەواڵگری، هەواڵگری سەربازی، سیاسی، راگەیاندن، دبلۆماتی، لۆجستی، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان) هاوكاری توركیا دەكات.
پارتی وا نیشانی دەدات كەئەم ئۆپەراسیۆنەی تورك مافی خۆیەتی، پەكەكە تۆمەتبار دەكات، تەنانەت لەپەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانیدا لەجیاتی ئەوەی توركیا شەرمەزار بكات و داوا بكات توركیا بكشێتەوەو هاتی سوپای تورك بە رەوا نیشان دەدات و پشتگیری دەكات، بەڵام بوونی گەریلا بە نامەشروع دادەنێت.
پارتی ئابڵۆقەی خستۆتە سەر هەرێمەكانی گەریلا ، پارتی دەڵێت:» پەكەكە سوپای توركیای پەلكێش كردووەو توركیا رەوایە هاتووە، بەڵام پەكەكە هێزێكی نامەشروعەو توركیا هێزێكی مەشروعە، بچووكترین لۆمەی توركیا ناكات».
هەوڵدانی سوپای تورك بۆ ئەوەیە هەرێمی زاپ و ئافاشین لێك جیابكاتەوەو گارەو حەفتانین و خواكورك لەیەك جیابكاتەوە و بۆ ئەوەی گەریلا نەتوانن تێیدا هاتوچۆ بكەن و چەك و خواردەمەنی بگەیەنن، هەر كەسێك بیەوێت هاوكاری پەكەكە بكات لەناو گەل زەختی دەخاتەسەر تەنانەت دەیكوژێت وەكو چۆن ساڵی رابردوو كەسێكیان كوشت لە رەنگ براك كە خەڵكی شیلادزێ بوو.
هاوڵاتى: توركیا لەڕێگەی فڕۆكەی درۆنەوە بێجگە لەشكركێشییەكەی خەڵكی مەدەنی لەچەمچەماڵ و سلێمانی و شارباژێر دواتریش كەمپی مەخمور تیرۆر دەكات، بۆ ئەمەیان پێتانوایە كێ هاوكارییان دەكات؟
زاگرۆس هیوا: وەكو چۆن سەلمێندراوە، دەزگای میت بەهاوكاری دەزگای پاراستنی پارتی، توانیویەتی خۆی رێكبخات لەهەولێرو سلێمانی و كەركوك و دهۆك، سوپای تورك بەهاوكاری پارتی ئەم كارەی كردووە.
دەسەڵاتی ئەو شارانە بەرپرسن لەپاراستنی گیانی هەموو كەسێك كە ژیان دەكەن، ئەم فرۆكەی كەشفە بەبێ زانیاری كەسێك لەو ناوچانەدا لەسەر زەوی ناتوانێت كاریگەری هەبێت، ئەوەی لەچەمچەماڵ و سلێمانی و مەخمور رودەدات هەمووی بەهۆی ئەو زانیاریانەوەیە كە دەزگای پاراستنی پارتی دەیداتە میت، كە پاراستنی پارتی رێكیدەخات و هاوكاری توركیا دەكات.
دەسەڵاتی ئیدارەی زۆنی سەوزو یەكێتی پێویستە وشیار بێت لەبەرانبەر ئەو كارەی پاراستنی پارتی كردوویەتی و دەیكات لەناو خەڵك و دەزگا ئەمنییەكانداو تەكبیری بۆ دەكات.
هاوڵاتى: گەریلای ژنان تا چ ئاستێك هاوشانی پیاوانی گەریلا رۆڵیان لەبەرخودان دژی سوپاكەی ئەردۆغان هەیە؟
زاگرۆس هیوا: گەریلای ژن، (یەژاستار) لەو شەڕانەدا رۆڵی پێشەنگایەتی دەگێڕن، لەئاستی شەڕڤان و هەم لەئاستی فەرماندەشدا، لەبەرەی پێشووەی ئەو شەڕەدان.
یەكێك لەفەرماندەو گەریلای ژن، هەڤاڵ مزگین روناهی لەیەكەم رۆژەكانی ئۆپەراسیۆنەكەدا لەكاتی بەرپەرچدانەوەی دوژمن گەیشتە كاروانی شەهیدان، بەكردەوەو بەخوێنی خۆی سەلماندی كە پێشەنگی خۆڕاگرییە لەبەرانبەر داگیركەری و لەشكركێشی توركیادا، چونكە زیهنیەتی دەوڵەتی داگیركەری توركیا نەك تەنها دوژمنی گەلی كوردە، دوژمنی ژنیشە، زیهنیەتی ئەردۆغان لەسەر بنەمای دوژمنانەیەتی ژنە، لەبەرئەوە ژنان بەئەركی خۆیانی دەزانن رووبەڕووی سوپای تورك ببنەوە.
ئەو خۆڕاگرییەی گەریلای ژنان(یەژاستار) بەرانبەر ئەرتەشی توركیا دەیكات، خۆڕاگرییەكە لەسەر ناوی هەموو ژنانی كوردستان و رۆژهەڵاتی ناوین لەبەرانبەر دەسەڵاتێكی فاشیست و ژن كوژی وەك ئەردۆغان و دەوڵەت باغچەلییە.
دەنگی ئەكەپەو مەهەپە ئێستا بەپێی راپرسییەكان كەوتووەتە خوار لەسەدا 30%یەوە، ناتوانن ئەو زۆرینەیە بەدەستبهێنن و ببنەوە خاوەنی دەسەڵات، بەتایبەت ئەكەپە لەبەرئەوەی دەنگی زۆری دۆڕاند، چونكە چووە هاوپەیمانی لەگەڵ مەهەپەی دەوڵەت باغچەلی كردووە، دەنگەكانیان كەمتر بووەتەوە، مەهەپە ناتوانێت بەندی لەسەدا 10% تێپەڕ بكات، لەبەرئەوە بەندەكەیان هێناوەتەوە لەسەدا 7%، زۆرتریش دەنگەكانیان كەمدەكات.
هاوڵاتى: بڕیارە ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن لەتوركیا بكرێت، پێتانوایە یەكێك لەئامانجەكانی ئەردۆغان بۆ ئەوەیە لەو هەڵبژاردنەدا شكست نەهێنێت؟
زاگرۆس هیوا: ئامانجی ئەم ئۆپەراسیۆنانە بۆ ئەوەیە كە بتوانن سەركەوتوو بن لە بۆ ئەوەی دەنگیان لەهەڵبژاردنەكاندا زیادبكات، لە 2021 لەهەرێمی گارە خۆیان تاقیكردەوەو شكستیان خوارد، لەبەرئەوە شكستیان خوارد هەڵبژاردنیان نەكرد.
لەزاپ و مەتیناو ئاڤاشین خۆیان تاقیكردەوە دیسان شكستیان خوارد، ئەمساڵیش هاتوون خۆیان تاقیبكەنەوە بۆ ئەوەی كە بەو بنكە جەماوەرییە فاشیستەی خۆیان بڵێن كە ئەوە ئێمە سەركەوتنمان بەدەستهێنا بەرانبەر كوردو كوردمان پاكتاوكرد تا بچن بۆ هەڵبژاردن، یەكێك لەحساباتەكانی ئەم هەڵبژاردنەیە كە لە 2023 بڕیارە ئەنجام بدرێت.
دەنگی ئەكەپەو مەهەپە ئێستا بەپێی راپرسییەكان كەوتووەتە خوار لەسەدا 30%یەوە، ناتوانن ئەو زۆرینەیە بەدەستبهێنن و ببنەوە خاوەنی دەسەڵات، بەتایبەت ئەكەپە لەبەرئەوەی دەنگی زۆری دۆڕاند، چونكە چووە هاوپەیمانی لەگەڵ مەهەپەی دەوڵەت باغچەلی كردووە، دەنگەكانیان كەمتر بووەتەوە، مەهەپە ناتوانێت بەندی لەسەدا 10% تێپەڕ بكات، لەبەرئەوە بەندەكەیان هێناوەتەوە لەسەدا 7%، زۆرتریش دەنگەكانیان كەمدەكات.
وەزارەتی ناوخۆی توركیا خۆیان دەڵێن لەزستاندا هەزار ئۆپەراسیۆنمان ئەنجامداوە، گەریلا لەهەموو ناوچەكانی باكوری كوردستان چالاكی هەیەو بوونی هەیەو چالاكییەكانی كاریگەری گەورەی هەیە. بەڵام بۆ رای گشتی وا نیشانی دەدەن كەگەریلا لەباكور نەماوە.
هاوڵاتى: بەشێك لەنەیارانتان دەڵێن بۆ لەباكوری كوردستان چالاكیەكانتان كەمترن بەراورد بەباشوری كوردستان؟
زاگرۆس هیوا: وەكو چۆن گەریلا دژی سوپای داگیركەری تورك لەباشور چالاكی هەیە لەباكوریش هەمانە، بەدیاری كراوی چەند رۆژێك لەوان و فاراشین و لەناو شارەكاندا چالاكی هەیە، چاپەمەنی باشور لەجیاتی ئەوەی سەرچاوەی راگەیاندنی گەریلا بەبنەما وەربگرێت زۆرتر گوێ لەسەرچاوەی دەوڵەتی تورك دەگرێت.
هەندێ راگەیاندن بەڕەوایەتی پارتی دەڵێن پەكەكە لەباكور چالاكی نییە، چالاكییەكانی راناگەیەنن، ئەوە بەپێچەوانەیە لەباكور شەڕ هەیە، ئەو هەموو ئۆپەراسیۆنەی لەباكور دەكرێت سوپای تورك خۆیان باسی دەكەن، ئێستا لەماردین و شڕناخ و ئاماد ئۆپەراسیۆن و پێكدادان هەیە، بۆچی ئەوە راناگەیەنێت، ئەگەر شەڕ نییە بۆچی هێندە سوپای تورك ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات.
وەزارەتی ناوخۆی توركیا خۆیان دەڵێن لەزستاندا هەزار ئۆپەراسیۆنمان ئەنجامداوە، گەریلا لەهەموو ناوچەكانی باكوری كوردستان چالاكی هەیەو بوونی هەیەو چالاكییەكانی كاریگەری گەورەی هەیە. بەڵام بۆ رای گشتی وا نیشانی دەدەن كەگەریلا لەباكور نەماوە.
راگەیاندنی باشور، نابێت گوێ لەچەواشەكاری بگرن، بەڵكو پێویستە گوێ لەناوەندەكانی چاپەمەنی پاراستنی گەل(هەپەگە) بگرن، بۆ هەواڵ و زانیاری كە ڤیدیۆی چالاكییەكان بڵاودەكاتەوە، سوپای تورك كوژراوەكانیان باس ناكات یان دەڵێت كەسێك یان دووان كوژراون، بەڵام بۆ خۆتان دەزانن لەڤیدیۆی چالاكییەكانی گەریلا دەبینن چەند سەربازی تورك دەكوژرێن، لەباكوری كوردستان چالاكییەكانی گەریلا لەباشوری كوردستان كاریگەرترو زیاترە.
دژوارترین شەڕ نەك تەنها لە زاپ و ئاڤاشین هەیە، بەڵكو دژوارترین شەڕ لەئیمراڵی بەڕێوە دەبرێت كە رێیبەر ئاپۆ لەژێر ئەشكەنجەو گۆشەگیری زۆر دژواردایە بەدەر لەهەموو پێوانەیەكی ئەخلاقی دەوڵەتی و یاسایی.
هاوڵاتى: ئەردۆغان مەرجی بۆ وڵاتانی سویدو فینلەندا داناوە بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ كە چالاكوانەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانیان تەسلیم بكرێت؟ بۆچوونتان چییە لەسەر ئەوە؟
زاگرۆس هیوا: ئەردۆغان دەڵێت پەكەكەمان لەناوبرد، لەباكور نەماوە، لەفڵان شوێن لاوازمان كردن، بەڵام لەهەموو پەیوەندییە دبلۆماسییەكانیدا دژایەتی كوردو پەكەكە دەكات، ئەوەتا بڵێین، مەسەلەی فینلەنداو سوید كە دەیانەوێت ببنە ئەندامی ناتۆ، ئەردۆغان دەڵێت دەبێت فڵان كەسمان تەسلیم بكەن، هەتا هەندێ كەس كە پێنج شەش ساڵە لەژیاندا نەماوە داوای دەكات، ئەمە نیشانەی زیهنییەتی دژە كوردی ئەردۆغان پیشان دەدات.
ئەردۆغان مردووەكانی كوردیشی پێ تەحەمول ناكرێت، بۆ نموونە دەتوانم پێتان بڵێم جۆن بۆڵتن كە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا بوو لەكابینەكەی دۆناڵد ترەمپ، ئێ نە ئەندامی ناوەندی پەكەكەیەو نە ئەندامی كۆنسەی پەكەكەیە، جۆن بۆڵتن یەكێك بوو لەئەساییەكانی ئەمریكا، باسی كردووە كە»لای ئەرۆغان باشترین كورد، ئەو كوردەیە كە مردووە» كە كەسێكی ئاوا بۆخۆی سەلمێنەری ئەو راستییەیە كە ئەردۆغان چەند دژی كوردە، بۆچی هەندێك پارتی دەیانەوێت پاكانە بۆ ئەردۆغان بكەن.
ئەو قسانەی ئەردۆغان دەڵێت" پەكەكەمان لەناوبردووە" خۆی بەدرۆدەخاتەوە كە "پەكەكەمان لەناو بردووەو تەنها لەباشوور ماون و ئەویش لەناو دەبەین"، بۆ هەر كۆبوونەوەیەك ئەردۆغان باس باسی پەكەكەیە، ئەوە نیشانەی بەربڵاوی خەباتی پەكەكەیە و رزگاریخوازی كوردە، بەڵكو لەهەموو جیهاندا.
بەدیاریكراوی ئەوانەی لەو وڵاتانەن ئەندامی پەكەكە نین، بەڵكو كوردن و خاوەن هەڵوێستن، بۆ ئەردۆغان هەموو ئەو كوردانە ئامانجن و پێی وایە پێویستە پاكتاو بكرێن و زیندانی بكرێن، پەكەكە بیت و پەكەكە نەبیت ئەردۆغان ئامانجییەتی كورد پاكتاو بكات.
گەریلا چۆن لەشەڕی داعشدا پێشەنگ بووە ئێستاش گەریلا لەشەڕی بەرانبەر داگیركاری توركیادا پێشەنگە. ئەردۆغان و داعش هیچ جیاوازییەكیان نییەو ئەوە دوو خەلیفەكەی داعش بوو كاتێك لەژێر حیمایەی ئەردۆغان بوون لەئیدلیب، لای سوپای توركیا بوون ئەمریكا كوشتیانی، ئەوە گەورەترین سەلمێنەری ئەو راستیەیە كە ئەردۆغان و داعش دوانەی سیاسی و ئایدۆلۆژین، نابێت هەڵبخەڵەتێین كەتوركیا ئەندامی ناتۆیە، ئەردۆغان دژی هەموو گەلی كوردە.
هاوڵاتى: حەوت ساڵە گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجەلانە، بۆچی؟
زاگرۆس هیوا: لەهەموو یاسایەكی ئینسانی و ئەخلاقی بەدەر لەهەموو یاسای نێودەوڵەتی بەتایبەت یاسای توركیا ئەوە لەنیسانی 2015وە تائێستا گۆشەگیری زۆر دژوار لەسەر ئۆجەلان پەیڕەو دەكرێت، ئەو گۆشەگیرییە هیچ یاسایەكی دونیا قبوڵی ناكات، زیندانی گوانتانامۆی ئەمریكا ترسناكترین زیندانییە، بەڵام زیندانی ئیمراڵی بەدەیان جار لەزیندانی گوانتانامۆ زیاترە، تەنانەت ئەو شتانەی لەئیمراڵی تاقیدەكرێنەوە دواتر لەزیندانی دیكە بەكاریدەهێنن، سیستمێكە یەكێتی ئەوروپاو ئەمریكاش لێی بەرپرسیارن كەیاسا نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ بنپێ دەكەن، ئەشكەنجە هەیە، بۆ ئەوەی دەنگی ئۆجەلان نەگات بەگەلەكەی، بۆ ئەوەی كە دەنگی كپ بكەن ئەوەش بەشێكە لەو شەڕە سەرتاسەرییەی كە دژی گەلی كورد راگەیەندراوە، دژوارترین شەڕ نەك تەنها لە زاپ و ئاڤاشین هەیە، بەڵكو دژوارترین شەڕ لەئیمراڵی بەڕێوە دەبرێت كە رێیبەر ئاپۆ لەژێر ئەشكەنجەو گۆشەگیری زۆر دژواردایە بەدەر لەهەموو پێوانەیەكی ئەخلاقی دەوڵەتی و یاسایی.
هاوڵاتى: هەماهەنگی توركیاو داعش چۆن پێناسە دەكەن؟
زاگرۆس هیوا: گەریلا لەپێشەوەی ئەو داگیركارییەی سەر باشووری كوردستان خۆڕاگری دەكات، ئەو شەڕە هیچ جیاوازی نییە لەهێرشەكانی داعش بۆ سەر باشووری كوردستان، توركیا ویستی سەرەتا لەڕێگەی داعشەوە باشووری كوردستان داگیر بكات، گەریلا یەكەم هێز بوو كەچوو لەبەرانبەریاندا شەڕی كرد لەشەنگال و شوێنەكانی دیكە، گەریلاو شەڕڤان و پێشمەرگە هەموو پێكەوە شكستیان بەداعش هێنا.
ئێستا توركیا لەباكوورەوە هێرش دەكات لەسنوری باكووری هەرێمی كوردستانەوە هێرش دەكات، هەمان هێرشن و بەشێكن لەپیلانێكی دژ بەكورد، شەڕی داعش بەشێكی ئەو پیلانە بوون، تەواوكاری هێرشی داعشەو هیچ جیاوازییەك نییە لەنێوان شەڕی توركیاو داعشدا بۆ سەر باشووری كوردستان، پێویستە لەو چوارچێوەیەدا پێناسە بكرێت، گەریلا چۆن لەشەڕی داعشدا پێشەنگ بووە ئێستاش گەریلا لەشەڕی بەرانبەر داگیركاری توركیادا پێشەنگە. ئەردۆغان و داعش هیچ جیاوازییەكیان نییەو ئەوە دوو خەلیفەكەی داعش بوو كاتێك لەژێر حیمایەی ئەردۆغان بوون لەئیدلیب، لای سوپای توركیا بوون ئەمریكا كوشتیانی، ئەوە گەورەترین سەلمێنەری ئەو راستیەیە كە ئەردۆغان و داعش دوانەی سیاسی و ئایدۆلۆژین، نابێت هەڵبخەڵەتێین كەتوركیا ئەندامی ناتۆیە، ئەردۆغان دژی هەموو گەلی كوردە.
هاوڵاتى: پێتانوایە دەبێت لەباشووری كوردستان چی بكرێت بۆ دژایەتی كردنی ئۆپەراسیۆنەكەی سوپای ئەردۆغان؟
زاگرۆس هیوا: كاردانەوەكان پێویستە بەرانبەر ئۆپەراسیۆنەكان زۆرتربكرێت، گەل لەهەر چوار بەشی كوردستان پشتیوانی گەریلا بێت و گەریلا بەتەنیا نەمێنێتەوە، هێزو لایەنە سیاسییەكان هەڵوێستیان هەبێت، لەهەموو بەشەكانی كوردستان گەریلا پاڵپشتی بكرێت.
گوایە وانیشان دراوە كە ئۆپەراسیۆن كۆتایی هاتووەو خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا وای راگەیاندووە، بەڵام بابزانن ئۆپەراسیۆنەكەیان كۆتایی نەهاتووە بەدژواری شەڕ بەردەوامەو پێویستە هەموو كەس ئەوە بزانێت سوپای تورك پاشەكشەی نەكردووەو بەردەوامە لەهەڵمەتی دگیركاری، بەڵام خۆڕاگری گەریلا لەبەرانبەریاندا بەردەوامەو خۆتان دەیبینن گەریلا زاپ و ئاڤاشین و خواكوڕك و كورەژارۆی بۆ سوپای تورك كردووە بەدۆزەخ، بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو چین و تووێژەكان رۆژنامەنووسان و نووسەران و رۆشنبیران و حزبە سیاسییەكان و مامۆستایانی ئاینی ئەوەیە بەهەڵوێستەكانیان دژی سوپای تورك و ئۆپەراسیۆنەكانیان بوەستنەوە