پرسى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مووچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان لاى پلاسخارت خرایه‌روو

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆبوونه‌وه‌ى نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق و شه‌ش لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان کۆتایى پێهات و له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانه‌وه نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام و پرسى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مووچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان لاى پلاسخارت خرایه‌روو.
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر نوێنه‌رى یه‌کگرتووى ئیسلامى رایگه‌یاند که سێ ته‌وه‌رى سه‌ره‌کى بڕیاربوو باسى لێوه‌بکرێت، بارودۆخى سیاسى هه‌رێمى کوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان و بڕیار بوو باس له په‌یوه‌ندییه‌کانى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان بکرێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى کات که‌مبوو فریا نه‌کروتوون.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" کۆبوونه‌وه‌که راشکاوانه بووه و ده‌ست خراوه‌ته‌وه سه‌ر هه‌موو که‌مووکورتییه‌کان و باس له‌وه کراوه که پێویسته کێشه‌ى خه‌ڵک چاره‌سه‌ر بکرێت و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدرێت و به‌شێک له پاشه‌که‌وتى موچه بدرێته‌وه و یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌موار بکرێته‌وه و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان چاودێرى بکه‌ن".
له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانه‌وه که بڕیاره بووه 1ى تشرینى یه‌که‌مى ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێک و دوو هه‌فته‌ى دیکه له‌وباره‌یه‌وه کۆده‌بنه‌وه‌و لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر واده‌که‌ى رێکده‌که‌ون.
له‌ماوه‌ى رابردوودا جنین پلاسخارت، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌عێراق، رایگه‌یاند که مه‌ترسى له‌سه‌ر قه‌واره‌ى سیاسى هه‌رێمى کوردستان هه‌یه‌و پێویسته لایه‌نه‌کان کۆببنه‌وه‌و رێکبکه‌ون و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
