ئیسرائیل داوا له‌هاوڵاتییه‌کانى ده‌کات سه‌ردانى تورکیا نه‌که‌ن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانیى ئیسرائیل ده‌ڵێت:" ئێران هه‌وڵده‌دات ئیسرائیلییه‌کان له‌ تورکیا په‌لاماربدات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30ى ئایارى 2022، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانیى ئیسرائیل راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و ئاشکراى کردووه‌ که‌، "ترس هه‌یه‌ له‌وه‌ى ئیسرائیلییه‌کان له‌ تورکیا په‌لاماربدرێن وه‌ک تۆڵه‌کردنه‌وه‌ له‌ کوژرانى فه‌رمانده‌که‌ى سوپاى پاسداران".

هه‌فته‌ى رابردوو، فه‌رمانده‌یه‌کى سوپاى پاسداران له‌رێگه‌ى دوو ماتۆرسکیله‌وه‌ کوژراوه‌و ئێران ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌کات و ده‌ڵێن:" تۆڵه‌ى ده‌که‌نه‌ینه‌وه‌".

ئه‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌ى ئیسرائیل، تورکیاى به‌ “زۆر مه‌ترسیدار” بۆ ئیسرائیلییه‌کان ناوبردووه‌، به‌و پێیه‌ى ڕووگه‌یه‌کى سه‌ره‌کیى گه‌شتیارانى ئیسرائیله‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار