پارێزگارى پێشووى سه‌ڵاحه‌دین حساب بۆ بڕیارى حکومه‌ت و په‌رله‌مان ناکات 

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 پارێزگارى پێشووى سه‌ڵاحه‌دین له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ متمانه‌ى لێسه‌ندرایه‌وه‌و دواى 10 رۆژ فه‌رمانى کارگێڕى بۆ ده‌ستبه‌کاربوونه‌وه‌ى خۆى وه‌ک پارێزگار ده‌رده‌کات.

 به‌پێى فه‌رمانێکى کارگێڕی، رۆژى 29ى ئایار، به‌ واژۆى عه‌مار جه‌بر خه‌لیل جبووری، پارێزگارى پێشووى سه‌لاحه‌ددینى له‌سه‌ره‌، تێیدا هاتووه‌:" کۆتایى هێنرا به‌ راسپاردنى حیکمه‌ت عه‌بدولحه‌سه‌ن، جێگرى پارێزگارى سه‌لاحه‌ددین بۆ کاروبارى ته‌کنیکى له‌ ئه‌رکى پارێزگارى سه‌لاحه‌ددین به‌ وه‌کاله‌ت، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌کاربوونه‌وه‌ى عه‌مار جه‌بر خه‌لیل جبوورى پارێزگارى سه‌لاحه‌ددین له‌ ئه‌رکه‌که‌یدا.

 ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ 19ى ئایار، په‌رله‌مانى عێراق متمانه‌ى له‌ عه‌ممار جبوورى سه‌نده‌وه‌و مسته‌فا کازمى بڕیاره‌که‌ى په‌رله‌مانى جێبه‌جێکرد بۆ له‌سه‌ر کارلادانى.

ئه‌میندارى گشتیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، له‌ 24ى ئایارى 2022 بۆ  پارێزگاى سه‌لاحه‌ددین نێردراوه‌، تێیدا هاوپێچى بڕیارى په‌رله‌مانى عێراقى له‌گه‌ڵدایه‌ بۆ له‌سه‌رکارلادانى عه‌ممار جبوورى، پارێزگارى پێشووى ئه‌و شاره‌ به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار