قه‌ره‌یلان ورده‌کارى شه‌ڕى گه‌ریلا دژى سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان ئاشکرا ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى (په.که.که) ڕایگه‌یاند، ئه‌وان له مه‌یدانى جه‌نگدا به ئه‌ندازه‌ى پێویست به‌هێزن و ده‌شڵێت:" چل و پێنج رۆژه گه‌ریلا له‌شه‌ردایه، شه‌ڕێکى وه‌ها دژوار و قورس به‌رێوه ده‌چێت، به‌ده‌م ئاسانه، فیداکاریه‌کى زۆر مه‌زنى ده‌وێت، به‌ڵام دوژمن تێکشکاوه، سه‌ره‌راى به‌کارهێنانى حه‌وت جۆر چه‌کى کیمیایى و چه‌ک و چۆڵى ده‌که‌یان".
ئاژانسى هه‌واڵى فورات، نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى په‌که‌که کردووه‌و تێیدا شیکاریى مانگ و نیوێکى شه‌ڕى له دژى داگیرکه‌رى خسته‌روو
قه‌ره‌یلان وتى:" ئێمه ئاشتیخوازین و نه شه‌ڕخوازین، ده‌مانه‌وێت پرسى کورد به‌رێ و رێبازى سیاسی، دیموکراسى چاره‌سه‌ر ببێ، پرسى کورد، پرسێکى کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌لتورى و مێژووییه. ئه‌م پرسه ده‌بێت به‌دیالۆگ چاره‌سه‌ر ببێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دوژمن له‌به‌رامبه‌رمان ئه‌مه قه‌بوڵ ناکات، هه‌ر له‌سیاسه‌تى ئینکار و له‌ناوبردن پێداگره، ئه‌مڕۆکه‌ش له‌کوردستان شهر بوونى هه‌یه. واتا ده‌بێت ئه‌مه باش ببێته مایه‌ى تێگه‌یشتن".
ناوبراو وتیشى:" ئه‌و شه‌ڕه‌ى ئێمه له‌کوردستان به‌رێوه‌ى ده‌به‌ین، شه‌ڕى مانه‌وه و پاراستن و بوونمانه. شه‌ڕى ئازادییه. ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م خاکه‌وه بژین، له‌ناونه‌چین و به‌ئازادانه ژیان بکه‌ین. ئه‌م شه‌ڕه له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه به‌رێوه ده‌چێت. ئه‌وه‌ى هێرش ده‌کاته ئێمه نین، ده‌وڵه‌تى تورکه. ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت پرسه‌که به‌رێگه‌ى کۆشتن، به‌خوێنڕشتن چاره‌سه‌ر بکات، ئێمه نین، ده‌وڵه‌تى تورکیایه".
قه‌ره‌یلان باسى له‌وه‌شکرد که "ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌کى عادلانه پرسى کورد چاره‌سه‌ر ببێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مل نه‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌رى و هه‌ر بیانه‌وێت پێداگرى له‌سه‌ر له‌ناوبردنمان بکه‌ن، بێگومان ئێمه‌ش تا کۆتایى خۆمان ده‌پارێزین. دۆژمن له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاوه".
له‌باره‌ى گۆشه‌گیرى له‌به‌رامبه‌ر رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى رێبه‌رى په‌که‌که وتى:"شهر به‌گۆشه‌گیرى ده‌ستى پێ‌کرد. ئه‌م شه‌ڕه‌ى له‌کوردستان ئه‌مڕۆکه به‌رێوه ده‌چێت، شه‌ڕى له‌ناوبردنى گه‌لى کورده. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا لهئیمرالییهوه ده‌ستى پێ کرد، واتا سیسته‌مى ئیمرالی، سیسته‌مێکى پسکۆلۆژیک، ده‌روونی، سیسته‌مى ئه‌شکه‌نجه، سیسته‌مى قڕکردن و له‌ناوبردنى کۆمه‌ڵگه‌ى کورده. ئه‌و شه‌ڕه‌ى له‌وێ به‌رێوه ده‌چێت، شه‌ڕى ده‌روونى له‌به‌رامبه‌ر به‌رێبه‌ر ئاپۆ و ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى لهورن به‌رێوه ده‌چێت به‌واتاى خۆى وه‌هایه".
"ماوه‌ى پانزده مانگه هیچ زانیاریه‌ک له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ و ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى له‌وێ ده‌ژین، نییه. ئه‌م قۆناغه، قۆناغى ته‌کنه‌لۆجیا و ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێته، ده‌وڵه‌تى تورک هه‌موو یاسا و رێسایه‌کى گه‌ردوونى به‌هى خۆشیه‌وه بن پێ ده‌کات و رێگه نادات هیچ زانیاریه‌ک له‌رێبه‌ر ئاپۆوه وه‌ربیگیردرێت، رێگه‌ش ناده‌ن به‌ته‌له‌فۆنیش زانیارى لێوه‌ربگرین. مه‌گه‌ر ئه‌وه نییه ده‌ڵێن زیندانى له‌تورکیا مافى به‌کارهێنانى ته‌له‌فۆنى هه‌یه. مافى دیدارى زیندانى له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و پارێزه‌ره‌کانى هه‌یه. کاتێک ده‌وڵه‌تێک، یا رژێمێک له‌ئیمرالى هه‌رجۆره یاسایه‌کى مرۆڤیی، گه‌ردوونی، ئه‌خلاقى یا هى خۆشى بن پێ ده‌کات، گه‌لۆ تۆ ده‌توانى به‌و ده‌وڵه‌ت چى بڵێى و چه ناوێک له‌و ده‌وڵه‌ته بکه‌ی. تۆ به‌چى ئه‌و ده‌وڵه‌ته باوه‌ێ بکه‌ی؟ ئه‌مه ده‌وڵه‌تێکى چۆن، چۆنییه؟ نه یاسا هه‌یه، نه ئه‌خلاق هه‌ی"، قه‌ره‌یلان وا ده‌ڵێت.
موراد قه‌ره‌یلان له‌باره‌ى شه‌ڕى ئێستاى نێوات سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان و گه‌ریلا وتى:" ئه‌مڕۆکه له‌زاپ و ئاڤاشین و مه‌تینا شه‌ڕێکى دژوار به‌رێوه ده‌چێت. شه‌ڕێکى نابه‌رابه‌ر بوونى هه‌یه. واتا له‌لایه‌که‌وه به‌ده‌یان هه‌زار سه‌رباز، تانک"ده‌بابه"، تۆپ، فرۆکه و چه‌کى کیمیایى و هه‌ر شێوه چه‌کێک به‌کاردێنن، و له‌لایه‌کى تره‌وه شۆڕشگێڕن گه‌لى کورد، گه‌ریلاکانى ئازادى کوردستان به‌چه‌کى فه‌ردی"شه‌خسی"، بهبۆمبهى ده‌ستى له‌به‌رخۆداندان و شهر ده‌که‌ن. واتا له‌م شه‌ڕه‌دا هاوسه‌نگى بوونى نییه. به‌ڵام چى هاوسه‌نگى دروست ده‌کات؟ ئێراده ئه‌م هاوسه‌نگیه دروستى ده‌کات".
هه‌روه‌ها وتیشى:" گه‌ریلا ئیراده‌ى هه‌یه، گه‌ریلا باوه‌ڕیان به‌ئیراده‌ى خۆیان و ئه‌و رێبازه‌ى که شه‌ڕى بۆ ده‌که‌ن هه‌یه. واتا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ماوه‌ى سى و هه‌شت ساڵه شهر به‌رێوه ده‌به‌ین. هه‌رچه‌نده‌ش چه‌ندین جار ئاگربه‌ستیش پێکهاتبێت. هه‌رچنده ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌رێ و رێبازى سیاسى چاره‌سه‌ر ببێت، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر به‌م دۆژمنه شێت و هار و دژوار و شۆڤینست بوونى هه‌یه. نه‌ژادپه‌ره‌سته، هه‌میشه هه‌وڵده‌دات له‌ناومان ببات. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئێمه سى و هه‌شت ساڵه له‌به‌رامبه‌ر به‌م دۆژمنه هۆڤ و ده‌ڕنده‌یه شهر ده‌که‌ین. بێگۆمان له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا هه‌ندێ ئه‌زموون درۆست بووه. ئێمه‌ش به‌رێ و رێبازى نوێ شه‌ێ ده‌که‌ین. ئێمه‌ش به‌رێبازێک شه‌ێ ده‌که‌ین، که هه‌م بتوانین ئه‌و ته‌کنه‌لۆجیایه‌ى له‌ده‌ستیدایه چه ته‌کنه‌لۆجیاى زه‌مینى و چه ته‌کنه‌لۆجیاى ئاسمانى و چه چه‌کى کیمیایى والا ده‌رخه‌ین ده‌جووڵینه‌وه، ئێمه‌ش رێ و رێبازى وه‌ها پێشده‌خه‌ین. ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌بێت که‌س ناتوانێت له‌و که‌ژۆ کێوه‌دا بژیت و لهبهرخۆ بدات. بۆچی؟ چونکه هه‌میشه بۆردوومانه. زۆر جاریش جل و به‌رگى کیمیاباران له‌خۆمان ده‌که‌ین، چونکه کیمیایى به‌کاردێنن. شه‌ڕێکى زۆر شه‌ت و مه‌رج هه‌یه. له‌به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش به‌رخۆدانیه‌کى مێژوویى و پیرۆز به‌رێوه ده‌چێت و وه‌هایه. ده‌بێت مرۆڤ بزانیت له‌به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش بێگۆمان باوه‌ڕی، ئیراده‌بوون و ئه‌شقى وڵات هه‌یه. باوه‌ڕى بهوڵات، ئازادى و دیمۆکراسى هه‌یه. نرخى مرۆڤایه‌تى هه‌یه. له‌به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش وه‌حشیه‌ت و هه‌ر شێوازێکى پیس به‌کارهێنان هه‌یه. ره‌وشى شهر وه‌هایه".
قه‌ره‌یلان ورده‌کارى زیاترى باسکردو وتى:" به‌مشێوه‌یه دووژمن له‌سه‌ره‌تاوه رووى له‌هه‌رێمى زاپ یا هه‌رێمى رێکان و نێروه کرد و کردیه ئامانج. له‌وێدا گه‌یشته بن به‌ست. چل رۆژى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی. سه‌ربازه‌کانیان مردن. گه‌ریلا هێرشى پێچه‌وانه ده‌ست پێ‌کرد، له‌و هێرشه پێچه‌وانه‌دا هه‌م له‌کۆره‌ژارۆ و هه‌میش له چیاى ره‌ش کۆژراویان زۆر بوو به‌تایبه‌تى به‌گروپی. ئه‌وان له‌وێدا گه‌یشتنه بن به‌ست. له‌بنه‌مادا بنکه‌وتن. تا ئێستا سه‌رنه‌که‌وتوون و شکستیان هێناوه. له‌هیچ شوێنێکدا که گه‌ریلا رێگه‌ى نه‌دابێ، نه‌یانتوانیووه بکه‌ونه ئه‌و شوێنانه. واتا به‌زه‌برى زۆر بیه‌وێت بکه‌وێته ئه‌و شوێنانه و ئیراده‌ى گه‌ریلا بن پێ بکات، پێکنه‌هاتووه. به‌ڵام له‌هه‌ندێک شوێندا له‌ناویه‌کدان و که‌وتوونه‌ته ناو یه‌کدا. له‌مه‌سافه‌ى بۆمبه‌ى ده‌ستدا به‌یه‌که‌وه یهکستهویهخهن و شهر ده‌که‌ن. شه‌ڕێکى وه‌ها دژوار و قورس به‌رێوه ده‌چێت. ئێستاکه لێره‌دا ده‌ڵێیم، به‌ده‌م ئاسانه، به‌ڵام پێکهێنانى ئاسان نییه. زۆر زه‌حمه‌تى خۆى هه‌یه. فیداکاریه‌کى زۆر مه‌زنى ده‌وێت.
"ئه‌گه‌ر فیداکاریه‌کى وه‌ها نه‌بێت خۆى له‌خۆیدا ئیمکانى ئه‌وه نییه شتێکى وه‌ها روو بدات. شتێکى وه‌ها ئاسان نییه، ئه‌وه ماوه‌ى چل و چوار، چل و پێنج رۆژه له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شێک که به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک چه‌ک و چۆڵ به‌کاردێنێ و ته‌نانه‌ت چه‌کى قه‌ده‌غه‌کراوى کیمیاییش به‌کاردێنێت و ئهرتهشێکى وه‌ها راوهستینی. ئه‌مه شتێکى ئه‌وه‌نده ئاسان نییه. ناوه‌ڕۆکێکى ئه‌مه هه‌یه. ئێستاکه جێگه‌ى ئه‌وه نییه که باسى لێوه بکه‌م. پاش ئه‌وه‌ى گه‌یشته بن به‌ست له‌ئێستادا شه‌ڕه‌که‌ى گواسته‌وه بۆ رۆژئاواى ئاوى زێ. ئێمه پێ ده‌ڵێن زاپ، ئاوى زاپ. یا لێره‌دا گردى جودى هه‌یه، گردى ئیف ئیم و گردى ئامێدیه هه‌یه. هه‌ڤاڵانمان پێ ده‌ڵێن گردى هه‌کاری. له‌پشت ئامێدییه گردى هه‌ره بڵنده. ئێستاکه شه‌ڕه‌که‌ى گواسته‌وه ئه‌وێ. له‌وێدا ئه‌وه چه‌ند رۆژه شهر و پێکدادان به‌رێوه ده‌چێت. تا ئێستا له‌و شوێنه‌ى سه‌ربازانیان دابه‌زاندوه هه‌ر له‌وێن و هه‌نگاوێک پێشڕه‌ویان نه‌کردوه. ده‌یانه‌وێت پێشڕه‌وى بکه‌ن، به‌ڵام هه‌رجاره زه‌بریان به‌رده‌که‌وێت. ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌کى زۆر هه‌لیکۆپته‌ریشیان زهربریان به‌رکه‌وتووه. هه‌ندێک له‌وانه‌ش ده‌که‌ون. به‌ڵام شێوه‌ى ئێمه وه‌هایه ئه‌گه‌ر به‌چاوى خۆمان نه‌بینین، ناڵێین ئه‌وه‌تا که‌وت. نمونه ئه‌و گرده‌ى جودى له‌پاڵ زاپێ هه‌یه"، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى به‌رێوه‌به‌رى په‌که‌که واى وت.
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که"هه‌ڤاڵان له‌وێدا له دوو هه‌لیکۆپته‌رى سکۆرسکیان داوه. هه‌ڤاڵان ده‌ڵێین ئێمه لهیهکیانمان خست و دووکه‌ڵى لێهه‌ستا. له‌وێدا سه‌ربازگه‌یه‌کى سه‌ر سنور هه‌یه، له‌به‌رده‌م رووبار‌ى چه‌لێیه. سه‌ربازگه‌ى گرێک. ده‌ڵێن هه‌ڵیانکۆتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و سه‌ربازگه‌یه و ته‌قینه‌وه‌یه‌کى پێ مه‌زن روویداوه. واتا موممکنه ته‌قیبێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى تێدان ده‌بێت له‌ناو چۆبێتن. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌چاوى خۆیان نه‌یانبینیووه که له‌ناو چوونه. ده‌ڵێین زه‌برى به‌رکه‌وتووه. وه‌ها ده‌ڵێن. به‌ڵام ئه‌وه‌ى که ده‌ڵێن زه‌برى به‌رکه‌وتووه، ره‌نگه کاتێک گه‌یشتنه‌وه جێگه‌ى خۆشیان بته‌قێنه‌وه، یا له‌ناویش بچن. ئه‌وانه‌ى له‌ناودا به‌زۆرینه ده‌مرن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى به‌رێوه‌به‌رى په‌که‌که ئه‌وه‌شى باسکرد که" به‌راشکاوى ده‌ڵێم له‌م شه‌ڕه‌دا ده‌وڵه‌تى تورک زه‌ره‌رى زۆر ده‌بینێت. به‌ڵام بۆ راى گشتى بڵاو ناکاته‌وه. کۆژراویان زۆره و زۆرتریش ده‌بێت. ده‌یانه‌وێت مرۆڤه‌کان بکۆژرێن، به‌ڵام هه‌ندێ ئه‌نجام وه‌ربگرێت. ئه‌ردۆغان ـ باخچه‌لى بێ مه‌رحه‌مه‌تى نیشان ده‌دات. ئه‌وانه بۆ پاراستنى ده‌سه‌ڵاتداریه‌تى خۆیان ده‌یانه‌وێت منداڵانى تورک و کورد بده‌نه کوشتن. به‌مشێوه‌یه له‌سه‌ر خوێن ده‌سه‌ڵاتداریه‌تى خۆیان بۆنیاد ده‌نێن. له‌م شه‌ڕه‌دا هه‌ره زێده کیمیایى به‌کاردێنن. شتێک که زیاتر له‌م شه‌ڕه‌دا پشتى پێ ده‌به‌ستن، کیمیاییه. نمونه‌ى ئه‌وانه‌ش زۆرن. له‌و کیمیایانه‌ى به‌کاریانهێناوه، تا ئێستا هه‌ڤاڵانمان حه‌وت جۆڕه‌یان پشتڕاستکردۆته‌وه. هه‌ڤاڵان چۆن ئه‌و کیمیایانه پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه؟ به‌ڕه‌نگ. وه‌کو نمونه زۆرینه‌یان ره‌نگیان ره‌شه. وه‌کو قیره. واتا خودى قیره. شێوه‌یه‌کى تریان ره‌نگى زه‌رده، گازێکى وه‌هایه. یه‌کێکى دیکه ره‌نگى زیووه. یه‌کێکى تر سه‌وزه و بێ بۆنه. هه‌ندێ جۆریان بۆندارن. هه‌ندێکیشیان بێ بۆنن. هه‌ندێ جۆریشیان ره‌نگیان قاوه‌ییه. جۆرێکى تریشیان ره‌نگى سووره. بۆنى وه‌کو ئاوى ساوون"سابوون" هه‌یه. ئه‌و ئاوه‌ى که جل و به‌رگى پێ شۆردرابێ. بۆنێکى وه‌هاى لێدێت. جۆرێکى تر‌ى ئه‌و کیمیایانه ره‌نگى سپییه. ئێمه ده‌توانین له‌ڕێگه‌ى ره‌نگه‌وه ئه‌و کیمیایانه بناسیینه‌وه. واتا دیار ده‌بێت که چه‌ندین جۆر گازى کیمیایى له‌به‌رامبه‌رمان به‌کاردێنن. وه‌هاش ده‌یانه‌وێت ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن. ئێستا به‌دژوارى پشتیان به‌کیمیاباران به‌ستووه. ده‌یانه‌وێت به‌کیمیاباران ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن. بۆ ئه‌وه‌ش راى گشتى گه‌له‌که‌مان، مرۆڤن پارێزڤانى مافه‌کانى مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ر به‌چه‌کى قه‌ده‌غه‌کراوى کیمیایى ده‌بێت هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن".