داود ئۆغلۆ: توركیا پێویستە بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ كورد دا بكات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆكی گشتیی پارتی ئایندە  لە ئامەدی باكوری كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ كورد دەبری و رایگەیاند:" توركیا پێویستە بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ كورد دا بكات"، راشیگەیاند:" هەڵوێستمان روون لە بابەتی دانانی قەییووم لەسەر شارەوانییەكانی هەدەپە".

ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆكی گشتیی پارتی ئایندە  لە ۆركشۆپێكدا  دەربارەی پرسی كورد لە ئامەدی باكووری كوردستان رایگەیاند:"لە پارتەكەیاندا گفتوگۆیان لەسەر پرسی كورد و مافەكانی كورد كردووە و پارتی ئایندە یەكەمین پارتی سیاسی بوو لە پرۆگرامەكەیدا باس لە مافی زمانی دایك كرابێت.".

هەروەها راشیگەیاند"پارتەكەی هەڵوێستی روون و ئاشكرای لە بابەتی دانانی قەییووم لەسەر شارەوانییەكانی هەدەپە نیشانداوە".

 هاوكات ئەوەشی روونكردەوە كە "توركیا پێویستە لەگەڵ تەواوی هاومێژوو و هاونەژادەكانی دەرەوەی سنوورەكانیدا لە پەیوەندییەكی بەرپرسیارانەدا بێت. وەكو بنەمایەك رایبگەیێنێت لە چوارچێوەی ئەو دیدگەیەوە سەیری ناوچەكە دەكات كە لەگەڵ ئەواندا بەیەكەوە پێكیانهێناوە. ئێمە لەم چوارچێوەیە سەیری كوردانی دەرەوەی سنوورەكانمان دەكەین كە بە هاومێژوو و هاونەژاد دەیانبینین."

ئەحمەد داود ئۆغلۆ بۆ ماوەیەكی زۆر لە پارتەكەی ئەردۆغاندا بوو، دواتر جیابونەوەی خۆی راگەیاند و پارتی ئایندەی دامەزراند، ئێستا یەكێكە لەو پارتانەی رەخنەی توند لە ئەردۆغان و پارتی ئەكەپە دەگرێت.
بڕیارە ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا ئەنجام بدرێت، ئەردۆغان و دەوڵەت باغچەلی كە دوو هێزی هاوپەیمانن پێكەوە ترسیان لە هەڵبژاردنەكان هەیە كە بیدۆرێنن بەرانبەر پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار