شەش پارتی ئۆپۆزسیۆن رووبەری ئەردۆغان دەبنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
شەش پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیا بە یەك كاندیدی سەرۆك كۆمار رووبەرووی ئەردۆغان دەبنەوە لە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوودا و ئەردۆغانیش وەڵامیان دەداتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند:" هیچ بەرنامەیەكیان نیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و مانگی حوزەیرانی ساڵی 2023 هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پەرلەمان لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچن داوا لە پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) دەكەم كاندیدی خۆی بۆ پۆستەكە رابگەیەنێت".

رەجەب تەیب ئەردۆگان راشیگەیاند:"هەڵبژاردنی پێشوەخت لە توركیا ئەنجام نادرێت و مانگی حوزەیرانی ساڵی 2023 هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت".

31ی ئایاری ئەمساڵ سەرۆكی شەش پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیا بەبێ بەشداری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە ئەنقەرە بۆ جاری پێنجەم كۆبونەوە، لەكۆبونەوەكەدا هەر شەش پارتەكە لەسەر ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت، گەڕاندنەوەی سیستمی پەرلەمانی و بونی كاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رێككەوتن.

پارتەكانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا دەڵێن، لەكۆبونەوەكەدا لایەنەكان زانیاری ئەوەیان دەستكەوتوە كە ئاكەپە رێكخستنەكانی خۆی راسپاردوە كە "ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت بكەن"، بۆیە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنیش لەسەر ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت رێككەوتون.
ئەو كۆبونەوانە بێ بەشداری هەدەپە بەڕێوەدەچن، لە كاتێكدا هەدەپە یەكێكە لە پارتە بەهێزە ئۆپۆزیسیۆنەكانی توركیا و خاوەن جەماوەرێكی زۆرە؛ لە دوایین هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیادا كە 2019 بەڕێوەچو، هەدەپە پشتیوانی لە جەهەپە كرد و بەوجۆرە ئۆپۆزسیۆن گەورەشارەوانییەكانی وەكو ئیستەنبوڵ، ئەنقەرە، ئەنتاڵیا و چەندین شارەوانیی دیكەی گرنگ لە ئاكپارتی وەرگرتەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار