حەلبوسی: ئەندامێتی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر لە پەرلەمان كۆتاییهاتووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
محەمەد حەلبوسی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا لە ئوردن رایگەیاند:" ناوچەكە پێویستی بە دەستوەردانی دەرەكی نیە"، راشیگەیاند:" ئەندامیەتی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر لە پەرلەمان كۆتاییهاتوە و پێویستی بەدەنگدانی ئەندامانی پەرلەمان نییە".

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی حوزەیرانی 2022، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:"ئێمە دڵسۆزانەو راستگۆیانە هەوڵماندا، تا سەماحەتی موقتەدا سەدر لەم هەنگاوە پاشەكشەبكات، بەڵام ئەو پێی باش بو قوربانی بێت نەك پەكخەر، لە پێناوی نیشمان و گەلدا سوربو لەسەر بڕیارەكەی".

ناوبراو راشیگەیاند:"ئێمە دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدرمان لە پەرلەمان پەسەندكردوە، بەو پێیەش ئەندامیەتی هەر پەرلەمانتارێك كۆتایی دێت، دوای ئەوەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كرد و ئەو بابەتەش پێویستی بە دەنگدانی پەرلەمان نیە".

هاوكات حەلبوسی ئەوەی خستەروو كە بەگرنگی دەزانن لەم كاتەدا هەنگاوی خێرا بنرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت و چارەسەری كێشەكانیش كاری لەپێشینەی لایەنەكان بێت.
دوای ئەوەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكەی كرد دەستلەكاركێشانەوەكەیان كە چەند رۆژێك لەمەوبەر نوسیبویان، پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكەن، شەوی رابردو محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی سەرجەم پەرلەمانتارانی سەدری پەسەندكرد.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار