ئێران گرەوی خۆی لە عێراق بردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان كە بە نزیك لە ئێران دادەنرێن دەڵێن:" رێز دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامەكانی سەدر لە پەرلەمان دەگرین و كاردەكەین بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانیی".

دوای ئەوەی فراكسیۆنی رەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای رەوتی سەدر دەستیان لەكاركێشایەوە، ئێوارەی ئەمرۆ چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاند "رێز لە بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەی فراكسیۆنی سەدر دەگرین، و كار دەكەن بۆ تەواوكردنی بنەما دەستوورییەكان بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەتی نوێ".

هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەی خستۆتەروو كە لەگەڵ هەموو لایەنەكان كار دەكەن بۆ بەشدارییەكی فراوان لەپێناو بەدیهێنانی هیواكانی گەلی عێراق بۆ ئاسایش و ئارامی.

بریارە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەكان گفتوگۆكانیان دەست پێبكەن و بریارە بەم زوانە هادی عامری، بە نوێنەرایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ پارتی و یەكێتی كۆبونەوە ئەنجام بدات.

كشانەوەی سەدر لە پەرلەمانی كوردستان بە سەركەوتنی ئێران لە ناوەندە سیاسییی و میدیاییەكانی عێراق وەسف دەكرێت كە چوار چێوەی هەماهەنگی شیعەكان ئامادە نەبوون سەدر حكومەت پێكبهێنێت بەبێ لایەنەكانی نێو هەماهەنگی شیعەكان كە پێكهاتوون لە(مالكی، هادی عامری، خەزعەلی، عەبادی، عەمار حەكیم) چەندین كەسایەتی دیكەی شیعەكان.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار