دەوڵەت باخچەلی: دەبێت هەدەپە دابخرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆكی بزوتنەوەی نەتەوە پەرستی توركیا (مەهەپە) رایگەیاند:" نوێنەرانی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) "سوكایەتی" بە دەوڵەت و هێزەكانی پۆلیس دەكەن، بۆیە داوا لە دادگای دەستوری وڵاتەكەی دەكات هەدەپە دابخات.
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی حوزەیرانی 2022، دەوڵەت باخچەلی كە حزبەكەی هاوپەیمانی حزبەكەی ئەردۆغانە، رایگەیاند:" لەكاتێكدا پەرلەمانتارانی هەدەپە موچە لە دەوڵەت وەردەگرن، لە هەمان كاتدا سوكایەتی بە دەوڵەتیش دەكەن و هێرشدەكەنەسەر كارمەندانی پۆلیس، بۆیە دەبێت رێكاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتەبەر و لە پەرلەمان دەربكرێن و هەدەپەش دابخرێت".
رۆژی 12ی ئەم مانگە بەشێك لەلایەنگران و پەرلەمانتارانی هەدەپە لە ئیستانبوڵ دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی كورد خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، لەكاتی خۆپیشاندانەكەشدا شەڕە بۆكس لەنێوان پەرلەمانتارێكی هەدەپە و كارمەندێكی پۆلیس رویدا، ئەوەش لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی توركیادا كاردانەوەی لێكەوتەوە.
پارتی دیموكراتی گەلان(هەدەپە)، یەكێكە لە پارتە بەهێزەككانی توركیاو خاوەنی 59 پەرلەمانتارەو سێیەم پارتی ئۆپۆزسیۆنە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا